ئەرشیف

ئەرشیف بۆ ته‌مموز, 2010

شێوەی گەڕانی وێنەی گووگڵ وەک جاران لێ بکەرەوە

ته‌مموز 25th, 2010 3 لێدوان

لە چەند ڕۆژی پێشوودا گووگڵ بەشی گەڕانی وێنەی نوێکردەوە. ئەم شێوەیەی ئێستای گەڕانی وێنە لە گەڕانی وێنەی بینگ ئەچێت کە زۆر یارمەتیدەرە لە خێرا گەڕان بەنێو وێنەکاندا. بەڵام ئەگەر لەبەر هەر هۆکارێک ئەتەوێت شێوازی گەڕانەکە بگێڕیتەوە بۆ دۆخی جارانی، ئەوا بەم شێوەیە ئەنجامی بدە:
درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانئینتەرنێت تاگەکان, ,

تویتەر چییە؟ ئایا تویتەر بەکارئەهێنیت؟

ته‌مموز 24th, 2010 9 لێدوان

Twitter.com ڕایەڵەیەکی کۆمەڵایەتییە کە ڕێگا بە بەکارهێنەرانی ئەدات بە بڵاوکردنەوەی دەقێکی کورت بە درێژی ١٤٠ پیت کە بە Tweet ناودەبرێت. ئەگەر بە فەیسبووک ئاشنابیت، ئەوە هەمان کات شارەزایییت لە تویتەریش هەیە. ئەتوانین تویتەر بە وەشانێکی داتاشراوی فەیسبووک دابنێین وەک چۆن لە فەیسبووک ئەتوانیت Status بنوویست، لە تویتەریش ئەتوانیت Tweetێک بنووسیت (کە بە مانای جریوە دێت).

درێژەی بابەت …

ئەگەر فەیسبووک وڵاتێک بووایە – “کۆماری فەیسبووک”

ته‌مموز 20th, 2010 یەک لێدوان هەیە

ژمارەی ئەندامانی فەیسبووک گەیشتووەتە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر و ئێستا فەیسبووک بووەتە گەوەرەترین ڕایەڵەی سەرهێڵی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان. ئەگەر فەیسبووک وڵاتێک بووایە، ئەوا سێیەم گەورەترین وڵات یان سێیەم چڕترین وڵاتی سەر زەوی ئەبوو لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە لەدوای چین و هندستان.

درێژەی بابەت …

ئەپڵ: کیفێکی لاستیکی بەخۆڕایی بۆ هەموو کەسێک

ته‌مموز 17th, 2010 هیج لێدوانێک نییە

دوێنێ ئەپڵ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی سازدا سەبارەت بە کێشەی وەرگری هەستەوەری iPhone4. ئەپڵ ئاماژەی بەوە دا کە کێشەکە لەلایەن کۆمەڵێک ڕاگەیاندنەوە گەورە کراوە، ڕێژەی کەمتر لە %٠.٥٥ی بەکارهێنەرانی iPhone 4 سکاڵای کێشەکەیان کردووە. هەروەها ڕێژەی گەڕاندنەوەی ئایفۆن ٤ زۆر کەمە و داخستنەوەی پەیوەندیی تەلەفۆنی بەهۆی کێشەی هەستەوەرەوە کەمترە لەوەی iPhone 3GS

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان,

ئەختەبووتەکەی جامی جیهانی پڕۆگرامێکی ئایفۆنی بۆ دروست ئەکرێت

ته‌مموز 15th, 2010 هیج لێدوانێک نییە

پاوڵ، ئەختەبووتە ئەڵمانییەکە کە یارییەکانی جامی جیهانی بە سەرکەوتوویی پێشبینی کرد و ئیسپانیاشی بە یەکەمی جامەکە دیاری کرد، بووە دیاردەیەکی جیهانی و ناوبانگی لە زۆرێک هەڵبژاردە و یاریزانەکان زیاتر پەیدا کرد. ئەمجارە ئەختەبووتەکە لە شێوەی پڕۆگرامێکی ئایفۆندا گەڕاوەتەوە. کە نەک تەنها بۆ تۆپی پێ، ئەتوانی داوای لێ بکەیت بۆ بەراودکردنی هەر دوو شتێک بۆت هەڵبژێرێت یان بۆت پێشبینی بکات.

درێژەی بابەت …

چیتر ئامۆژگاری ناکرێیت iPhone 4 بکڕیت

ته‌مموز 13th, 2010 7 لێدوان

Consumer Reports ماڵپەڕێک و گۆڤارێکی ئەمریکییە، بابەتی پیاچوونەوە (review) و زانیاری و بەراوردی بەرهەمە نوێیەکان ئەکات کە ئەکەونە بازاراوە. کاتی بڵاوبوونەوەی iPhone پیاداچوونەوەیان بۆ ئەو بەرهەمە کردووە، بە یەکێک لە باشترین مۆبایلەکان دانراوە و لە لیستی ئامۆژگاریکراوەکان دانراوە بۆ کڕین. بەڵام دوێنێ بابەتێکیان بڵاو کردووەتەوە، تیایدا باس لە کێشەی زەقی ئاریەڵەکەی (antenna) داکات و بە هۆکارێکی دادەنێت بۆ نەکڕینی iPhone4.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان,

لابردنی ڕیکلامەکانی سەر وێب و ڕیکلامی گۆراننێت

ته‌مموز 11th, 2010 8 لێدوان

بێگومان ڕیکلام سوودی بۆ هەردوو بەکارهێنەر و بڵاگەر هەیە. زۆرێک لە بڵاگەرەکانی سەر وێب تەنها سەرچاوەی داراییان ئەو ڕیکلامانەیە کە ڕۆژانە دێنە پێش چاوت. ئەمەش وای کردووە کە کاتی تەواوی خۆیان بۆ بڵاگ/ماڵپەرەکانیان دابنێن و بە بەردەوامی بابەتی نوێ بنووسن. بڵاگەر لەڕووی ئابوورییەوە سوود دەبینێت و بۆ بەکارهێنەریش؛ دۆزینەوەی ماڵپەڕێک لەڕێی ڕیکلامەوە و بەردەوامبوونی بڵاگەکان بۆی دوو خاڵی ئەرێنین.

درێژەی بابەت …

کۆمەڵێک وێنەی گیراو بە Nokia N8

ته‌مموز 10th, 2010 هیج لێدوانێک نییە

Nokia N8 کە وا بڕیارە کۆتایی ئەم هاوینە بکەوێتە بازاڕەوە، یەکەم مۆبایلی نۆکیایە بە کامێرایەکی ١٢ مێگاپیکسڵەوە و خاوەن بەرزترین جۆرایەتیی وێنەگرتنە لەنێو سەرجەم مۆبایلەکانی تردا تەنانەت جۆرایەتی وێنەکانی لە زۆرێک لە کامێرا ڕەنووسیە تایبەتییەکان بەرزترە. قەبارەی Sensorی کامێراکە ١/١.٨٣ ئینچە کە ئەمەش گەورەترین Sensor ـە کە تا ئێستا لە هەر مۆبایلێکدا هەبێت و بە هەمان شێوە لە Sensorی زۆرێک لە کامێرا ڕەنووسییەکان گەورەترە. جگە لەوەش توانای گرتەی ڤیدیۆیی بریتییە لە 720p 25 fps.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, , ,

بەستەر و وێنە بۆ واژۆی جیمەیڵ دابنێ

ته‌مموز 10th, 2010 4 لێدوان

دانانی بەستەر و وێنە تایبەتمەندییەکی نوێیە بۆ واژۆی جیمەیڵ. ئەمڕۆ ئەتوانیت بەستەر و لۆگۆی ماڵپەڕ/ بڵاگەکەت دابنێیت و شێوازێکی سەرنجڕاکێشتر بدەیتە واژۆکەت. ئەگەر بڕۆیت بۆ پەڕەی ڕێکخستنەکانی جیمەیڵ ئەتوانیت شێوازی دەقەکان لە فۆنت و قەبارە و ڕەنگ.. بگۆڕیت وە هەروەها بەستەر و وێنە بۆ واژۆ دابنێیت.

درێژەی بابەت …