لە زۆرێک لە ماڵپەڕەکان کاتێک پەڕگەیەک بار ئەکەیت (Upload)، پێت پیشان نادات کە ڕێژەی چەند لە پەڕگەکە بار کراوە یان خێرایی بارکردنەکە چەندە. بۆ هێڵێکی هێواشی وەک هێڵەکانی کوردستانیش کە هەمیشە کاتێکی زۆر ئەخایەنێت بۆ داگرتن و بارکردن دوور نییە پەڕەکە دابخەیتەوە یان بارکردنەکە هەڵبوەشێنیتەوە لەبەر ئەوەی پێت وایە پڕۆسەکە شکستی هێناوە.
درێژەی بابەت …
بۆ گواستنەوەی وێنەی گیراو بە iPhone بۆ سەر کۆمپیوتەر کارێکی ئاسانە و پێویستی بە هیچ بەرنامەیەک نییە. ئەمانەش هەنگاوەکانی گواستنەوەی وێنەیە لە ئایفۆنەوە بۆ سەر کۆمپیوتەر:
درێژەی بابەت …
Nokia N9 کە سیستەمی کارگێڕی میگۆی لەسەرە، ئەمڕۆ کۆمەڵێک وێنەی دزەی کرد بەناو ئینتەرنێتدا. هێشتا Nokia N9 لەلایەن نۆکیاوە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، جگە لەوەی کە N9 بەرزترین ئاستی مۆبایلی نۆکیایە و مۆبایلێکی سەرکەوتووتری Nokia N900ـەیە کە بە Mobile-Computer هەژمار دەکرێت.
درێژەی بابەت …
هەندێک لە ماڵپەڕەکان بۆ پاراستنی ناوەڕۆک، کرتەی ڕاست (right click)یان قەدەغە کردووە تا بەکارهێنەر نەتوانێت دەقەکان ڕوونووس بکات یان وێنەکان پاشەکەوت بکات. بەڵام ئەوە کارە هیچ ڕێگر نییە لەبەردەم چالاککردنەوەی کرتەی ڕاست لەسەر ئەو ماڵپەڕانە. بۆیە زۆربەی کات ناچالاککردنی کرتەی ڕاست لەلایەن ماڵپەڕەکانەوە، بەڵگەی نەزانی/کەم شارەزایی و بێ ئاگایی خاوەن ماڵپەڕ ئەگەیەنێت.
درێژەی بابەت …
QR Code بریتییە لە کۆدێکی سادەی دوو-دووری (2D) کە زانیاری یان نووسراوێکی کورتی تیادا دەنووسرێت، وەک: کورتەنامە، بەستەر، ژمارەی تەلەفۆن، دەق. QR کورتکراوەی Quick Response ـە، لە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن کۆمپانیایەکی ژاپۆنییەوە دروست کراوە. ئەتوانیت بەهۆی کامێرای مۆبایلەکەتەوە وێنەی کۆدەکە بگریت و ناوەڕۆکەکەی بخوێنیتەوە.
درێژەی بابەت …
لە بابەتی پێشوودا فێری ئەوە بوویت کە فیرموێر و بەیسباند چین و واتایان چییە. ئێستا بۆ زانینی وەشانی فیرموێر و بەسباندی ئایفۆنەکەت ئەم هەنگاوانە بنێ.
درێژەی بابەت …
زۆر جار کە بابەتێک دەربارەی ئایفۆن دەخوێنینەوە، زاراوەی Firmware و Basebandمان بەرچاو دەکەوێت، ئایا ئەم دوو زاراوەیە گوزارشت لە چی دەکەن؟
لە ڕاستیدا دوو زاراوەی تەنها-تایبەت نین بە ئایفۆن، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئایفۆندا ئەم وشانە زیاتر بەرگوێ و بەرچاو دەکەون.
درێژەی بابەت …
Jailbreak ئەو پرۆسەیەیە کە ڕێ بە بەکارهێنەرانی iPhone, iPod Touch, iPad دەدات ئەو پرۆگرامانە بەکاربهێنن کە لە لایەن Apple ڕێگەپێنەدراون، ئەمەش لە ڕێگەی کردنەوە unlockی سیستەمە کارگێڕییەکەی و ڕێگەدان بە بەکارهێنەر بۆ دەستکاریکردنی ڕووت فایلەکان. پاش جەیڵبرەیک، دەتوانیت زۆر لە زیادکراوەکان یان ڕووکار دابمەزرێنیت کە لە App Storeدا نین لە ڕێگەی هەندێ پرۆگرامی تری وەک Cydia, Icy, Rock. پاش جەیڵبرەیکش هەر دەتوانیت App Store, iTunes بەکاربهێنیت.
درێژەی بابەت …
ICDSoft کۆمپانیایەکی دابینکردنی ڕاژە/خانەخوێیە بۆ ماڵپەڕ. لە ساڵی ١٩٩٩وە کار لە دابینکردنی ڕاژە دەکات. ئەمڕۆ ICDSoft ١٠٠،٠٠٠ بەکارهێنەر/کڕیاری هەیە. ڕاژەیەکی خێرا و بێکێشەیە و هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی تیادایە کە پێویستتە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێکی مۆدێرن.
درێژەی بابەت …