ماڵپەڕی پەیامنێر هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە کە گووگڵ بەنیازی وەبەرهێنانە لە کوردستان. لە هەواڵەکەدا هاتووە کە ئەمڕۆ شاندێک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە سەردانی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
درێژەی بابەت …
ماڵپەڕی یوتوب و کەناڵی ئەلعەرەبییە دۆستایەتییەکیان پێک هێناوە بۆ سازدانی چەند چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی ئێراق لەسەر ماڵپەڕی یوتوب کە تیایدا وەڵامی پرسیارەکانی بەکارهێنەران ئەدەنەوە.
درێژەی بابەت …
ئەگەر پێشتر فلیکرت کردبێتەوە ئەوا ئەزانیت لەگەڵ هەموو سەردانێکتدا بە زمانێکی جیاوز سڵاوت لێ ئەکات. لەخواریشەوە پێت دەڵێت کە ئەو وشەیە هی چ زمانێکە. بۆیە ئەگەر بەکارهێنەرێکی کۆنی فلیکریت، ئەوا دوور نییە ئێستا بە هەموو زمانەکان بتوانیت سڵاو بکەیت!
درێژەی بابەت …
فەیسبووک گەورەترین ڕایەڵەی کۆمەڵایەتییە کە زیاد لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و بە تێکڕاش بەکارهێنەران کاتێکی زۆر لەسەر فەیسبووک ئەمێننەوە و بووەتە هۆی ئاڵوودەبوونیان. لەم بابەتەدا ئەم کویزە ئەنجام بدە بزانە ئاڵوودەبوویت بە فەیسبووک؟ یان لەوانەیە FADـیت هەبێت :) Facebook Addiction Disorder
درێژەی بابەت …
ئەمڕۆ ١٤ی ئەیلوول، ڕۆژی یەکەمی Nokia World بەڕێوە چوو، چەند مۆبایلێکی نوێ ڕاگەیەندران و باس لەسەر پەرەپێدان و نەرمەواڵە کرا لەسەر سیمبیان. بەڵام هیچ شتێک لەسەر میگۆ نەوترا. سبەی ١٥ی ئەیلوول ڕۆژی و دووەم و کۆتای Nokia Worldە کە پێ ئەچێت باسی میگۆ بکرێت.
درێژەی بابەت …
ماوەیەکی زۆرە ئاسیاسێڵ زۆرێک لە بەکارهێنەرانی بێزار کردووە بە ناردنی ٣-٤ کورتەنامە ڕۆژانە لەلایەن سەنتەری ڕاژەی بەشداربووانەوە (١١١). ئەم بابەتە بخوێنەوە بۆ چۆنێتی بلۆککردنی ئەو کورتەنامانە و نەگەیشتنی هیچ یەکێکیان بۆ سندووقی کورتەنامە هاتووەکانت (Inbox).
درێژەی بابەت …
ڕۆژنامەنووسێکی ژاپۆنی کە ماوەی ٦ مانگ لە زیندانێکی ئەفغانستان گیراوە و هەواڵی مانی نادیار بووە، لە ڕێی مۆبایلێکەوە لە ماڵپەڕی تویتەر پەیامێک بڵاو ئەکاتەوە و ئەنووسێت “من هێشتا زیندووم، بەڵام لە زیندانم” سەرەنجام ڕۆژی دواتر ئازاد دەکرێت.
درێژەی بابەت …
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هەندێک زانیاری و وێنە لەسەر سلەیتەکەی سامۆسۆنگ دزەی کردبوو. ئەمڕۆش سامسۆنگ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەرلین بە فەرمی ئەو سلەیتەی ناساند و تایبەتمەندییەکانی بڵاوکردەوە.
درێژەی بابەت …
فەرهەنگی تەکنەلۆژیای زانیاری کە بەرهەمی ماندووبوونی چەند ساڵەی گرووپی زانستپەروەرانی کوردە، هەفتەی ڕابردوو کۆتایی بە چاپکردنی چاپی یەکەمی هات کە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە لێی چاپ دراوە. ئەم چاپە بەسەر زانکۆ و پەیمانگا و فەرمانگەکاندا دابەش کراوە. وا بڕیارە لە چاپی دووەمەوە بکەوێتە بازارەوە.
درێژەی بابەت …
دوێنێ کۆمپانیای ئەپڵ نەوەی چوارەمی iPod Touchی ڕاگەیاند. iPod Touch بریتییە لە ئایفۆنێک بەڵام بەبێ بوونی توانای ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و بەبێ گرێبەست. جگە لەوە هەمان توانای ئایفۆنی هەیە.
درێژەی بابەت …