Nokia N8 بڵاوکرایەوە. تایبەتمەندییەکان و ڕوونکردنەوە!

نۆکیا ن٨ یەکەم مۆبایلی نۆکیایە کە سیستەمی نوێکراوەی سیمبیان ٣ی لەسەرە. ئەم مۆبایلە لە مانگی نیسانی ئەم ساڵدا ڕاگەیەندرا و وا بڕیاردرا لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بڵاوبکرێتەوە. بەڵام بەهۆی چاککردن و بەردەوام گۆڕانکاریکردن لە سیستەمەکەیدا، بڵاوکردنەوەی دواکەوت بۆ دوایین ڕۆژی چارەکی سێیەم، ٣٠ی ئەیلوول.



دوێنێ کۆمەڵەی یەکەمی ئەو مۆبایلە لە کۆگاکانی چین و فینلاندەوە گوێزرانەوە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی لە سەرانسەری جیهان پێشوەخت کڕیبوویان. بەڵام بڵاوبوونەوەی وەجبەکانی تر دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو. لە هەرێمی کوردستانیش بەپێی بازاڕی مۆبایل و گەیشتنی مۆبایلە نوێیەکانی نۆکیا لە ڕابردوودا بۆ ئەم هەرێمە کە هەمیشە چەند هەفتەیەک دواکەوتوون، بۆیە دەکرێ پێشبینی ئەوە بکەین کە لەدوای ٢ - ٣ هەفتەی ترەوە بکەوێتە بازارەکانەوە.

نۆکیا ن٨ گۆڕانکاری زۆری لەخۆ گرتووە بە بەراورد لەگەڵ مۆبایلەکانی پێشووتری نۆکیا و سەرەتای ڕووبەڕووبوونەوەی نۆکیا دەبێت بەرانبەر ئەپڵ و گووگڵ لە ڕیزی مۆبایلە ئاست-بەرزەکاندا. هەندێک لەو تایبەتمەندییانەی کە تیایدایە هێشتا یەکەمە و پێشتر لە هیچ مۆبایلێکی تردا نەبووە. ئەمانەی خوارەوە تایبەتمەنییەکانی ئەو مۆبایلەن لەگەڵ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بەهۆیەوە دەتوانیت چ کارێک ئەنجام بدەیت:



١. سیستەمی کارگێڕی سیمبیان ٣: نۆکیا ن٨ سیستەمی سیمبیان ٣ی لەسەرە. ئەم سیستەمە نوێکراوەی سیستەمی Symbian S60 5th ـە کە ئێستا لەسەر مۆبایلە ساوپەردە (touchscreen)ەکانی نۆکیایە. سیمبیان ٣ لەڕووی ڕووکار و سانایی لە بەکارهێناندا ناگات بە ئەندرۆید و iOS. بەڵام لەچاو وەشانی پێشووی سیمبیاندا ٢٥٠ گۆڕانکاریی تیادا کراوە و بەرەوپێشبراوە. ئەگەر ئێستا بەکارهێنەری سیمبیان بیت ئەوا زۆر سەرسام ئەبیت بە سیمبیان ٣.

٢. کامێرای ١٢ مێگاپیکسڵی: لە کامێرادا بۆ گرتنی وێنەیەکی جوان، مێگاپیکسڵ گرنگ نییە، بەڵکو ئەوەی گرنگر Sensorی ناو کامێراکەیە کە جۆرایەتی وێنەکە دیاری ئەکات. نۆکیا ن٨ کامێراکەی ١٢ مێگاپیکسڵە و Sensor ـەکەی ١/١.٨٣ ئینچە. تا ئێستا Sensorێک بەو قەبارەیە لە هیچ مۆبایلێکدا نەبووە، بگرە لە Sensorی زۆرێک لە کامێرا کۆمپاکتەکان گەورەترە. هەر بۆیە نۆکیا ن٨ جوانتری جۆرایەتی وێنەی هەیە (کرتە لێرە بکە بۆ بینینی هەندێک لەو وێنانەی بەم مۆبایلە گیراون).

فلاشی کامێراکەی لە جۆری زینۆنە. ڕووناکی ئەم جۆرە فلاشە لە LED بەهێزترە و پێشتر لە مۆبایلی Nokia N82دا هەبووە. بۆ وێنەگرتن لە تاریکیدا سوودی دەبێت.

گرتەی ڤیدیۆیی تا ٧٢٠ پیکسڵ تۆمار دەکات، واتە بە دووری ١٢٨٠ x ٧٢٠ و چوارچێوەی ٢٥ لە چرکەیەکدا. وە هەروەها پڕۆگرامێکی زۆر سەرنجڕاکێشی تیادایە بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ لەناو مۆبایلەکەدا.

٣. شاشە: شاشەکەی ٣.٥ ئینچە و Multitouchی تیادایە، واتا کارکردن لەسەر شاشەکە بە دوو پەنجە لەبری پەنجەیەک. ئەم تایبەتمەندییە دەمێکە لە ئایفۆن و ئەندرۆیدا هەیە، بەڵام بۆ سیمبیان نوێیە و نۆکیا ن٨ یەکەم مۆبایلی نۆکیایە کە Multitouchی تیادابێت. هەروەها شاشەکەی لە جۆری AMOLED کە ڕەنگەکان زۆر جوانتر پیشان ئەدات وەک لە شاشەی LCD و وزەی کەمتری پێویستە.

٤. ڕایەڵە و پەیوەندی: نۆکیا ن٨ وەرگری وایەرلێسی تیادایە لە جۆری Wi-Fi b/g/n کە خێراترین جۆری وایەرلێسە. هەروەها Bluetooth 3.0 کە توانای گواستنەوەی تا ٢٤ مێگابیت هەیە لە چرکەیەکدا. واتە ئەگەر گۆرانییەک ٣ مێگابایت بێت ئەتوانیت بە ١ چرکە بینێریت بۆ نۆکیا ن٨ێکی تر. بلوتووسی ٣ تا ئێستا تەنها لە چەند مۆبایلێکی نۆکیا و سامسۆنگدا هەیە.

تایبەتمەندییەکی تری زۆر گرنگ بریتییە لە USB on the Go. بەهۆیەوە ئەتوانیت فلاش میمۆری یان Hard Disk یان مۆبایلێکی تری لێ ببەستیت و پەڕگەکانی ناوی ببینیت. سوودی ئەم تایبەتمەندییە ئەوەیە کە پێویستت بە کۆمپیوتەر نابێت بۆ ئەوە کۆمەڵێک وێنە یان هەر پەڕگەیەکی تر بنێریت بۆ کەسێکی تر. تەماشای ئەم گرتەیە بکە تا بزانیت چۆن کار دەکات:


٥. HDMI و Dolby Sound: بەهۆی دەرچەی HDMIـەوە دەتوانیت لە تەلەفزیۆنێکی HDی ببەستیت. تەلەفزیۆنەکە هەموو شتێکی سەر شاشەی مۆبایلەکە پیشان ئەدات. واتە ئەگەر بتەوێت گرتە ڤیدیۆییەکانی پێ ببینیت یان وێنەکان بە Slide Show سەیر بکەیت، یان یارییەکان بە گەورەتر لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکە ببینیت.هەروەها تاکە مۆبایلە کە پاڵپشتی Dolby 5.1 بکات کە بەهۆیەوە Surrounding Sound لێ دەدات ئەگەر Home Theater هەبێت.


٦. Bluetooth Mouse: وەک لەم ڤیدیۆیەدا دیارە سەرەڕای ئەوەی کە تەختەکلیلی لێ دەبەسترێت، نۆکیا ن٨ ئەتوانیت ماوسی لێ ببەست بەهۆی بلوتووسەوە.


٧. بیرگە/Memory: مێمۆری ناوخۆییی ١٦ گێگابایتە و توانای تێکردنی مێمۆری ٣٢ گێگابایتیشی هەیە. جگە لەوەی کە ئەتوانیت هەمیشە فلاش یان هاردێکی لێ ببەستیت. ڕامەکەی ٢٥٦ مێگابایتە.

٨. پڕۆسێسەر: پڕۆسێسەرەکەی ٦٨٠ مێگاهێرتزە لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆسێسەری گرافیکیشی هەیە کە سوودی لێ دەبینرێت بۆ خێرایی مۆبایلەکە.

٩. 3G: یەکەم مۆبایلی 3G پێنتا باندە کە لەگەڵ سەرجەم ڕایەڵە 3Gیەکانی جیهان کار دەکات.

14 comments:

  1. دەستخۆش بۆ ئەم ڕونکردنەوە جوانە ، هیوادارم زووبگاتە کوردستان چونکە ئەوەنەم چاوەڕێ کرد ئاوی پێمان داهات،
    ئەگەر پەشیمان نەبوویتەوە بەیەکەوە ئەچین ئەی کڕین.

    ReplyDelete
  2. هەروەها ئەو ڤیدیۆیانە بچوکتر کەرەوە چونکە دوگمەی پلەی و پاوس کردنی ئەقرتێت کە کلیک لە خۆشی ئەکەیت بۆ وەستاندنی ئەتبابتەوە بۆ یوتیوب ، لەبەر ئەوە حەلەکەی هەر بچوک کردنەوەیە.

    ReplyDelete
  3. دەستخۆش، ئێستا بچووکم کردنەوە.
    نا نا پەشیمان نابمەوە. تۆش ئەگەر لە هەر کونێکەوە هەواڵی گەیشتنیت بیست، ئاگایارمان کەرۆ :)

    ReplyDelete
  4. من سەرکەوتنی ئەمانم زۆر پێخۆشە لەگەڵ ئەندرۆید، بەڵام بابێینە سەر باسەکەی ئەمانە:
    1. سیمبیان3 تاڕادەیەکی زۆر لەدوای ئەو تەکنیکەی ئەپڵەیەوە. لەڕووی خوێندنەوە و نوسینەوە بەتایبەت بۆ هەموو ئەو گەلانەی لە ڕاست بۆ چەپ دەنوسن و پیتی عەرەبی/ئارامی/ئۆردوو بەکاردەبەن. هەمان شت بۆ ئەندرۆیدیش هەرچەندە ئەندرۆید لە زۆر ڕووەوە لە سیمبیان باشترە.
    2. ئەپڵ بەم n۸ ی نۆکیاشەوە یەک ڕۆژ لە بازاڕەکانی دراو و بەشداردبوواندا دانەشکا، ئەمەش بۆ کۆمپانیاکان نیشانەی زۆر شت دەگەیەنێت.
    3. نۆکیا هەوڵ بدات لە ئاستێکی ڕاقی دانەبزێ بۆ دروستکردنی مۆبیالی 10 دۆلاری. دەتوانێت بەشە تەکنەلۆجی بفرۆشێتەوە بە کۆمپانیای بچووک خۆی تەرخان بکات بۆ یەک کار یان generation. وەکو چۆن IBM و سیمینس کردویانە.
    4. ئەمەندە خەریکی تیم گۆڕین و بەڕێوەبەر گۆڕین و خرتکەوپرتکە نەبێت. سیستەمێکی چاکی هەیە لەگەڵ intel ئیتر پێویستی بەوە نییە هەرخەریکی تەکەنلۆژیای سیمبیان بێت. کە خۆیان دەزانن نۆکیا بەتایبەت لە کاتی بەڕێوبەردنی ئامێرەکان بەم سیستەمەوە چەند داشکا و چەند بازاڕ دۆڕا.
    5. MeeGo ــیان بۆ چییە؟ بۆ تەنگانە؟
    6. ئەندرۆید بۆ ئەمان کێشەی چی بوو؟ لەسەرەتای دەرکەوتنی بەڕێوبەرەکەی نۆکیا دەیوت: ئەندرۆید شایەنی کات کوشتنیش نییە و گووگڵ هەڵبزڕکاوە.
    کەچی بینیمان چۆن هەڵبزركان.

    هەر نۆکیا بەکاردەبەم بەم کەموکورتیانەشەوە :)

    ReplyDelete
  5. ١. ڕاستە سیمبیان نەک لەدواوەیە، بگرە فۆنتەکانی هەر سەپۆرتی یونیکۆدیشی تیادا نییە بە تەواوەتی. باوەڕ ناکەم ئەمە لە سیمبیان ٣ چاککرابێت و تەنانەت سیمبیان ٤یش چونکە سیمبیان ٤ زیاتر نوێکردنەوەی UI ـە.

    ٢. نۆکیا ن٨ بەکارهێنەری ئایفۆن کەم ناکاتەوە لەبەرئەوەی سیمبیان ٣ هێشتا هەر گرانە بۆ بەکارهێنان بەراورد بە ئایفۆن. ئەمە هەر وەک بەزمی ویندۆز و لینوکس وایە. بڵاگەرە تەکنەلۆژییەکان کە review بۆ نۆکیا ن٨ ئەکەن لە نووسینەکانیانا دیارە کە نازانن بەکاری بێنن و زانیارییان لەسەر سیمبیان زۆر کەمە.

    بەڵام ئەپڵ بازاڕی کڕینی iOSی دابەزیوە لەچاو ئەندرۆید. سەرەڕای ئەوەی کە سیستەمەکە لەسەر ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد تەچ و نانۆش هەیە ئێستا.

    ٣. ئەوان خۆیان ئەڵێن ئێمە هەر بەردەوام ئەبین لە دروستکردنی مۆبایل بە هەموو نرخەکان، بۆ هەموو کەس، نەک بۆ چینێکی جیای بەرز.

    ٤. سیمبیان شتێکی خراپ نییە، ئەوەی خراپە UI ـەکەیەتی کە ناشرین و ئاڵۆز و بێزارکەرە. جاری وا هەیە نیوەی شاشەکە بەفیڕۆ چووە بە دووگمەی بێسوود و بەتاڵ. سیمبیانیش زیاتر کێشەی لە مۆبایلە Touchـەکاندا هەیە و لەدوای N97ـەوە ناوی بەتەواوەتی زڕا. ئەگینا سیستەمێکی سووکەڵەیە لەچاو ئەوانی تر، پڕۆسێسەر و باتری زۆر کەمتری پێویستە.
    کێشەیەکی تری ئەوەیە Aplplicationی جۆرایەتیی باشی زۆر کەمە. نۆکیا بەم درەنگانە بیری لەوە کردووەتەوە.
    ٥. میگۆ بۆ مۆبایلێکی ئاست-بەرزە. نۆکیا وا بەتەمایە ساڵانە یەک مۆبایل بە میگۆ دروست بکات، وەک ئایفۆن. مۆبایلەکانی تری هەمووی سیمبیان و S40 بێت.
    ٦. ئێستاش ئەڵێن "بەکارهێنانی ئەندرۆید وەک ئەوە وایە میز بکەیت بەخۆتدا تا بۆ ماوەیەکی کەم گەرمت بێتەوە".
    نۆکیا خۆی سێ سیستەمی هەیە. لە سیستەمێکی کەم نییە تا ئەندرۆید بەکاربهێنێت. دوای ئەوە ئەگەر بەکاری بهێنێت، زەرەر لە خۆی ئەیات. زەرەر لە OVI ئەیات. ئەو کاتە لەبری Ovi Store و Ovi Map کە دوو بەرهەمی زۆر گرنگن ئەبێت Android Marketی گووگڵ بەکاربهێنێت. یان ئەگەر ئەندرۆید بەکاربهێنێت چی لە مەسەلەکە ئەگۆڕێت ئەتوانێت چی باشتر لە Samsung Galaxy S و Nexus One دروست بکات؟ مەگەر بەس کامێرایەکی باشتر.

    منیش جار جارە لە نۆکیا پەست ئەبم، بەڵام پیاوی چاکیشن :) خەریکی گۆڕانکارین، زۆر شتیان چاک کردووە و گۆڕیوە. ئەگەر سبەی Nokia N9 کە میگۆی لەسەرە، کامێرایەکی واک Nokia N8ی هەبێت. ئەوە سێ و دووی لێ ناکەم بۆ کڕینی.

    ReplyDelete
  6. واتا لێگەڕێت، دەستی لە جۆرایەتی بەرز دروستبکات خۆی تەرخان بکات بۆی. ئەوەی بۆ دەستی زۆر سەرەتاییە بیداتە کۆمپانیاییەک یان بەشداربوویەک یان هاوپەیمانێک. چونکە بەو هەموو باڵەوە بەرگەی بازاڕی ئەندرۆید و ئەپڵ ناگرێت/نەیگرتووە.
    بۆ دەبێت سیستەمەکە خۆی ئیلا و بیلا دروستی بکات؟ ئەندرۆید سەرچاوەی کراوەیە دەتوانیت بە تەواوەتی بیبات و بە گوێرەی ڕەقەکاڵاکانی خۆی بگونجێنێت. یان بۆ دەبێت دوو سیستەمی جودا بکات لە یەک کاتدا هەندێک سیمبیان و هەندێک مێگۆ؟ هەر بۆ نمونە ئەو ئەندرۆیدە لەسەر htc hero ــیە گونجاندنەکەی دروسترە لە گەڵ ئەوەی لەسەر samsung galaxy هەیە. ئەمەش دەکەوێتە سەرپەرەپێدارانی تاچەند باشترین و خێراتر دەدەنە نەرمەکاڵا و هەڵبژاردنەکان.
    کێشەکە کاک ئارا ئەوە نییە سیمبیان چاکە یان خراپ!؟، تۆ دەبێت وەکو گووگڵ فێڵزانانە بیر بکەیتەوە.
    لە google code هەموو پڕۆژەیەک ڕاژە دەکات و ماڵپەڕێکت بە هەموو پێداویستیەوە دەداتێ بۆ تەنها addon ێك و هەرچی framework و کۆد و زانیاریە بە خۆڕایی دەیبەخشێت و یارمەتیت دەدات تا پڕۆژەکەت سەردەخەیت و خەڵکیشت بۆ یارمەتی پەیدا دەکات و سیمینار و کۆنفراس و پارەش دەدات. ئێ خۆتیش دەزانی هەموو بە خۆڕایی دەداتە بەکارهێنەر، ئەمەش وادەکات زیاتر و زیاتر خەڵک ڕابکێشێت!

    بەو هیوایەم وەکو وەشاندنی لاپتۆپەکەیان MeGo سەرنجڕاکێش بێت لەسەر ئامێرەکانی کە دێتە بازاڕەوە. منیش لەگەڵتام و وەریدەگرم :) لێرە ئێمە هەر هێڵ بەکاردەبەین، بۆیە کۆمپانیاکان ڕکابەری یەک دەکەن و دەستیت بە زۆر هەرزان یان نزیکە بەلاش دەدەنێ. هەر شەش مانگ جارێ بەزمە ئیتر!
    PS:
    هەروەها بەو بۆنەیەوە دەمەوێت بزانم بۆ بۆچوونەکان یەکسەر دەرناکەون؟ لە دەستکاریەکان چاکی بکە، ئێمە خۆمانەین، هەروەها پێشنیارەکەم لە فەیسبووک بۆ ماڵپەڕی کرتە چۆن بوو؟

    ReplyDelete
  7. خۆی سیستم تا یوزەر فرێندلی بێت کەمە بەتایبەتیش os ـی مۆبایل ، من بە سیمبیان توشی کەئابە ئەبم بەدەست خۆم نییە هەرچەن تەماشای ئەو ئایکۆنانە ئەکەم هەست ناکەم ساڵی ٢٠١٠ بێت چەن ساڵە هەر ئەمەیە نازانم بۆ جوانکارییەکی وەک ئەندیرۆید و ماک نەکراوە؟ سەیرە! یان بۆ میگۆ نەخرایە سەر N8؟ ئەمانە جێگای پرسیارە،

    تەچەکەشی لەوە ناچێت بتوانێت مونافەسەی iphone بکات، چەن ڕۆژە من تەماشای ڤیدیۆ ئەکەم لەسسەری براوسەرەکەشی کیشەی هەیە بەپیی ئەو ڤیدیۆیانەی بینیم،

    باشە نۆکیا پەیمانی ئەوەی یاوە یوسەری ن ٨ بتوانن سیستم ئەپگرەید کەن بەتەواوی بۆ ووشانێکی نوێ؟
    یان هەر ئەپدەیتی سادەیە بۆ چارە کردنی کێشە؟

    یەک شتی کەشی وەک لە ڤیدیۆکان دیارە سێنسەرەکەی بۆیەک لا هەستیارە واتا وەک ئایفۆن نییە بەهەر دیوێکا هەلی گیریتەوە سکرینەکەش هەڵ گەڕێتەوە ، یاریەکانیشی هەر بەتەچە وەک ئایفۆن ناتوانیت بەلار کردنەوەی ئامیرکە هەنێک یاری پێشبڕکێ هاوشێوەکانی ئەنجام بەیت، باترییەکەشی ڕیپلەیسەبڵ نییە(ئایفۆنیش هەمان بەزم) بەڵام Evo ئەتوانی بیگۆڕی،

    بەڵام ئەوەی کەی لام سەرنج ڕاکێشە وەک کامێرا و فلاشەکەی و خێرای و بیرگەکەی و HDMI , USB ON GO و هتد.. بۆیە بڕیارم یاوە بیکڕم ،

    کەواتە سەپۆرتی زمانی کوردی ناکات؟

    ReplyDelete
  8. @سیا
    لەبری ئەوە پەرە بە میگۆ بدات باشترە، شتێکی جیاوازتر دروست بکات. نەک ببێت بە سامسۆنگ و مۆتۆرۆلا. سیمبیانیش لە وەشانی چوارەوە UIـەکەی ئەگۆڕدرێت بە یەکێک کە بە Qt داڕێژراوە.

    سیا :

    هەروەها بەو بۆنەیەوە دەمەوێت بزانم بۆ بۆچوونەکان یەکسەر دەرناکەون؟ لە دەستکاریەکان چاکی بکە، ئێمە خۆمانەین، هەروەها پێشنیارەکەم لە فەیسبووک بۆ ماڵپەڕی کرتە چۆن بوو؟

    لێدوانی بەکارهێنەرە خۆتۆمارکردووەکان یەکسەر دەرەکەوێت. ئەو بەکارهێنەرانەش کە پێشتر لێدوانێکیان پەسەند کراوە یەکسەر دەرئەکەوێت وەک دابان. بەس Akisment زۆربەی جار لێدوانەکانت بە سپام ئەناسێنێت :)
    پێوەکراوەکەم تاقی نەکردۆتەوە، دواتر لە مەجالێکا.

    @دابان
    من ئایکۆنەکانم لا جوانە، بەس فۆنتەکەی پێویستی بە گۆڕانە. میگۆش تەواو نەبووە هێشتا. بەپێی نۆکیا هەتا N8 سیمبیانیان لەسەر ئەبێت.
    نۆکیا ن٨ شاشەکەی Capacitive ـە وەک ئایفۆن، ئەونەی پێشتر Resistive بوون کە مەزبووت نییە وەک capacitive. وێبگەڕەکە بۆیە هیچ تازە نەکراوەتەوە چونکە نۆکیا وێبگەڕێکی نوێی دروست کردووە، کۆتایی ئەم ساڵ بڵاوئەکرێتەوە.

    دابان :
    باشە نۆکیا پەیمانی ئەوەی یاوە یوسەری ن ٨ بتوانن سیستم ئەپگرەید کەن بەتەواوی بۆ ووشانێکی نوێ؟
    یان هەر ئەپدەیتی سادەیە بۆ چارە کردنی کێشە؟

    تا ئێستا دەنگ لەسەر ئەوە نییە کە بتوانرێت بۆ سیمبیان ٤ نوێبکرێتەوە.
    شاشەکەی هەڵ ئەگێڕدرێتەوە :) landscape و portraitی هەیە. یارییەکانیش بەپێی یاری ئەگۆڕدرێت. من ئێستا 5530xm ـم هەیە لە optionی یارییەکەیا ئەتوانیت بیگۆڕیت. Accelerometerی تیایە خاڵۆ.
    نازانم باتری کەی کێشەیە؟ بەڵام زۆر بە ئاسانی ئەتوانی دەری بێنیت. سەیری ئێرە بکە:http://www.ifixit.com/Teardown/Nokia-N8-Teardown/3641/1

    باوەڕ ناکەم سەپۆرتی زمانی کوردی بکات :(

    ReplyDelete
  9. nokia n 8 lawanaya 4 shama bgata era agar baqsay i2 lagal watania be.wa nokia middle east boi taked krmawa ean 20 yan 25 manga balam bawarnakam hamw rangakani bet tanha rash lawanasha ziwi bet lagali chwnka xalki era xwian ba rashawa grtwa .wa am mobaila hich keshayaki nia nia ama mobaileki multimedia ya wata bo music photos videos and social networking boia nabet barawarde lagal apple w andriod bkre chwnka awana mobaile kasanekn ka eshian har nwsenw web browse w chan shteki zanstea wa symbian 3 be keshaya shewaeaki nwew juana sadaya hamw kase atwane ba asane bakare benet handaka lashaeaki baheze haya camerakai bashtrena la smartphone a videokay HD a .HDMI USB ON THE GO Y haya .bo social networking zor basha bo musc wa bo ovi store w ovi maps wa nrxakai lachaw iphone zor basha am mobaila bo kasani wlate ema zor basha andriod w awana bakalki ema nayat zor qwrsw alozn boia ama sarkawtneki gawraya bo nokia wa qzanje bashe dabe wa bahoi n8 market share symbian barzbwawa bo %41.wa meeGo OS eki zor bahezaw qazanjw sarkawtne bashe bo nokia abet wa la bahare 2011 dakaweta bazar wabzanm lagal n9 da.mn 4 shama har hat daekrmw hewadarm range prtaqaliw shini bet n8 wa nrxakai bo 520 bo 620$ dabe lera bas takidm 550 $ a

    ReplyDelete
  10. @ozhin
    منیش پەیوەندیم بە دەلتا و ئەلوەتەنییەوە کرد بەڵام هیچیان زانیارییان لەسەر ئەوە نەبوو کە کەی پێیان ئەگات.

    ڕاستە مۆبایلێکە بۆ هەموو شتێک، وەک نۆکیا ئەڵێت What Will You Do With It؟ بەڵام ئەندرۆید و ئایفۆنیش بەهەمان شێوە. بگرە ئەوان لە هەندێ ڕووەوە باشترن.

    ReplyDelete
  11. waya balam ama bo ema bashtra ema ziatr multimedia bakar ahenin.watanya wtian 4 shama.har 4 shamash dagata lubnanw s3udia wa agar 4 shama nabw akaweta 25 y mang yan 1/11 bas takidm pesh mangi 11 dabe

    ReplyDelete
  12. سحري موبايله كه جه ند به جه ند دولاره

    ReplyDelete
  13. ئێستا لە سلێمانی کەمترین نرخ، ئەمڕۆ بر ٧٨٥ دۆلار بوو. بەڵام نرخی خۆی ٥٤٩ دۆلارە. تەنانەت هەندێک شوێن بە هەرزانتریش ئەیفرۆشن:
    http://www.google.com/products?q=nokia+n8

    ReplyDelete
  14. [...] نوێی سیمبیان ٣ دەکات و زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی نۆکیا ن٨ی [...]

    ReplyDelete