Nokia Maps نوێ دەبێتەوە و نەخشەی شارەکانی باشووری کوردستانیشی تیادایە!

لەدوای پەیماننامەکەی نۆکیا و مایکرۆسۆفت، نۆکیا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کرد یەکێک لەوانەی گۆڕینی ناوی Ovi بۆ Nokia لە بەرهەمەکاندا. وەک گۆڕینی ناوی Ovi Maps بۆ Nokia Maps. لە وەشانی ٣.٠٦ی Ovi Maps دا و لەگەڵ دەرچوونی نۆکیا ن٨، س٧ و ئەو مۆبایلانەی تری بە سیستەمی سیمبیان ٣ دەرچوون نەخشەی سەرجەم شارەکانی کوردستان و ئێراقی تیادا بوو.
بەڵام وەشانی سەر وێبی Ovi Maps کە لە ماڵپەڕی maps.nokia.com هەبوو، نەخشەی هیچ شارێکی ناوخۆی ئێراقی تیادا نەبوو. ئێستا ئەگەر ئەو ناونیشانەی پێشوو بکەیتەوە ڕەوانەت دەکات بۆ maps.nokia.com و کە ئەمجارەیان نەخشەی شارەکانی تیادایە.


نەخشەی شارەکانی ئێراق هیچیان تەواو نین. ناوی هیچ تەلارێک، چێشتخانەیەک، مزگەوتێک یان پاڕکێکی لەسەر نییە. بەڵکو تەنها ڕێگاکانە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣. ئەو ڕێگایەنەی لەدوای ٢٠٠٣ەوە دروستکراون لە نەخشەکەدا نییە. بەڵام هێشتا سوودی لێ دەبینرێت.


بۆ کردنەوەی Nokia Maps کرتە لەم بەستەرە بکە: http://maps.nokia.com

4 comments:

  1. دەستخۆش، کەواتە ئێستا ئەگەر ئەپدەیتی کەین ترسی نییە؟ لەسەر مۆبایلەکە؟ کوردستانی هەر تیایە؟

    ReplyDelete
  2. چ وەشانێکت هەیە؟ بەڵێ ترسی نییە هەتا نوێترین وەشانیش لەسەر مۆبایل نەخشەکەی تیایە.

    ReplyDelete
  3. سڵاوتان لێبێ..دەستان خۆشبێ هەر سەرکەوتوبن
    هەزم کرد پێتان بڵم کە لەو نەخشەیە ئەتوانی دیرێکشن(Directions) لە نێوان شارەکان دیاری بکەی هەروەها زۆر شتی تریش...سوپاس

    ReplyDelete
  4. بەڵێ، بێگومان. سەرەڕای هەڵەی زۆر تیایدا بەڵام هێشتا سوودی زیاترە.

    ReplyDelete