تەکنەلۆژیای WiFi IEEE 802.22TM دەتوانێت تا ١٠٠ کیلۆمەتر پەخش بکات!

IEEE 802.22 کە ستانداردێکی نوێ پەخشکردنی وایەرلێسە، لەلایەن پەیمانگای IEEEـەوە ڕاگەیەندرا کە دەتوانێت تا ١٠٠ کیلۆمەتر بێتەل پەخش بکات ئەویش بە سوووەرگرتن لە هەردوو باندی تەلەفزیۆنیی VHF و UHF بەبێ ئەوەی تێکەڵبوون لەنێوان شەپۆلەکاندا ڕووبدات.

نوێترین ستانداردی بێتەل لە ئێستادا 802.11n ـە کە دەتوانێت تا دەوروبەری ٢٥٠ مەتر پەخش بکات لە ناوچەیەکی کراوەدا. بەڵام ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە تا ١٠٠ کیلۆمەتر / ٥٠ میل پەخش دەکات بەخێرایی ٢٢ مێگابیت لە چرکەیەکدا.



بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە لەنێو router، مۆبایل، کۆمپیوتەر و ئامێرە تەکنەلۆژییەکانی تردا هاتنەدری خەونێکی گەورەیە لەبەرئەوەی بەکارهێنەر دەتونێت ئینتەرنێتی ماڵەوەی لەڕێی routerـێکەوە پەخش بکات و لە سەراپای شارێکی بچووکدا لەڕێی مۆبایل یان کۆمپیوتەرێکەوە بەکاری بهێنێت و دەستبەرداری نرخی گرانی ئینتەرنێتی مۆبایل ببێت.

ئایا خۆشحاڵیت بەم ستانداردە نوێیە، ئەگەر بەبێ هەڵگرتنی USB Modem ێک بتوانیت لەڕێی مۆبایل یان کۆمپویتەرێکەوە لەهەرکوێیەکی شاردا ئینتەرنێت بەکاربهێنیت؟

[بەهۆی SlashGear]

1 comment: