فرۆشی Samsung Galaxy Tab 10.1 لە ئەورووپا ڕادەگیردرێت!

Samsung Galaxy Tab 10.1 ئەو تابلێت/تاتەپێژمێرەی کە بە ڕکابەرێکی سەرەکی iPad 2 دادەنرێت لەلایەن دادگایەکی ئەڵمانییەوە بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشی دەدرێت لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا.
سامسۆنگ گالاکسی تاب ١٠.١
ئەپڵ و سامسۆنگ ماوەیەکە سەرقاڵی بەدادگاگەیاندنی یەکترن لە وڵاتانی ئەورووپا، ئوستوڕاڵیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە دوایین هەوڵیشدا ئەپڵ توانی لە دادگای ئوستوڕاڵیا فرۆشی Galaxy Tab 10.1 ڕابگرێت.

ئەپڵ سامسۆنگ بە کۆپیکەر "copyist" ناودەبات بەوەی سامسۆنگ لە مۆبایلی Galaxy S و تابلێتەکانیدا سوودی لە دیزاینی ئایپاد و ئایفۆن بینیوە تا لەڕێوە فرۆشی بەرهەمەکانی زیاد بکات.


ئەم بڕیارەی دادگای ئەڵمانیا بڕیارێکی سەرەتایییە و سامسۆنگ چیتر ناتوانێت ئامێری Galaxy Tab 10.1 هاوردە بکات بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا (جگە لە هۆڵاند) تا ئەو کاتەی دادگا دەگاتە بڕیاری کۆتایی. ئەگەر بڕیاری کۆتاییی دادگا لە بەرژەوەندیی سامسۆنگدا بوو و دادگا بڕیاری دا کە سامسۆنگ مافی ئەپڵی نەخواردووە، ئەوا ئەپڵ پێویستە قەرەبووی زیانەکانی سامسۆنگ بکات کە لەو ماوەیەدا لێی کەوتووە.

لە ئێستادا ئەپڵ لە هۆڵاندیش سامسۆنگی داوە بە دادگا بۆ قەدەغەکردنی Galaxy Tab 10.1 لەو وڵاتەش.

1 comment:

  1. دەستت خۆش بیت کاکە ئارا گیان

    ReplyDelete