ئایفۆنی نوێ، ئایفۆن ٤س/iPhone 4S ڕاگەیەندرا!

دوێنێ ئێوارە، کاتژمێر ٦:٠٠ ئەپڵ لە کۆنفڕانسێکدا ئایفۆن ٤س/iPhone 4Sی ڕاگەیاند لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاریی نوێ لە نەرمەواڵەکانی iOS ـدا. کرتە لە درێژەی بابەت بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر.



لە کۆنفڕانسەکەدا، تیم کووک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی ئەپڵ، لەجێی ستیڤ جۆبز، لەسەر سەکۆ چەند زانیارییەک و بەرهەمێکی نوێی نیشاندا. هەندێک لەوانە:

  • بازاری ئایپۆد %٧٨ی جیهانی لێدەری موزیک/MP3 Player دەگرێتەوە.

  • لە ساڵی ٢٠٠١ـەوە ٣٠٠ ملیۆن ئایپۆد فرۆشراوە. ٤٥ ملیۆن لەنێوان تەمموزی٢٠١٠ - حوزەیرانی ٢٠١١ ـدا فرۆشراوە.

  • ئایتونز لە ئێستادا ٢٠ ملیۆن گۆرانی تیادایە. ٢٠ هێندەی ئەو بڕەی لە سەرەتادا تیایدا بووە. گەورەترین گەنجینەی موزیکە لە جیهاندا و تا ئێستا ١٦ بلیۆن جار گۆرانی لێوە داگیراوە.

  • نیوەی ئەو ئایفۆنانەی لە ئێستادا بەکاردەهێنرێن بریتییە لە ئایفۆن ٤. ڕێژەی گەشەی ئایفۆن %١٢٥ـە ساڵ-بۆ-ساڵ.

  • ئایفۆن %٥ی بازاری مۆبایلی گرتووە.

  • بازاری ئایپاد %٧٤ی بازاری تابلێتی داگیرکردووە.

  • ٢٥٠ ملیۆن ئامێر بە سیستەمی iOS فرۆشراوە (ئایفۆن، ئایپۆد، ئایپاد).

  • بازاری سیستەمی iOS بریتییە لە %٤٣، ئەندرۆید %٣٣، ڕیم %١٧.

  • ٥٠٠,٠٠٠ پڕۆگرام لە گەنجینەی نەرمەواڵەی iOS ـدا هەیە (App Store). ١٤٠,٠٠٠ نەرمەواڵە تایبەتە بە ئایپاد.

  • بەکارهێنەران ١٨ بلیۆن جار نەرمەواڵەیان داگرتووە. ١ بلیۆن بۆ هەر مانگێک.

  • ئەپڵ ٣ بلیۆن دۆلاری داوە بە پەرەپێدەران.

سەبارەت بە سیستەمی iOS 5 ـیش، لەم وەشانەدا تویتەر تەهەڵکێشی سیستەمەکە کراوە، Notification Systemـی هاوشێوەی ئەندرۆید بۆ دانراوە، iMessage خزمەتگوزارییەکی وەکو BBMـەی بلاکبێرییە لەنێوان iDevice ـەکاندا. خزمەتگوزاریی iCloud ٥ گێگابایت جێگە بەخۆڕایی دەدات بە بەکارهێنەرانی iOS بۆ هەڵگرتنی زانیارییەکان.

ئایفۆن ٤س
ئایفۆن ٤س هەمان دیزاینی ئایفۆن ٤ی هەیە. جگە لەوەی چەند تایبەتمەندییەکی بۆ زیادکراوە.

  • پرۆسێسەری گۆڕدراوە بۆ Apple A5 dual-core. واتە دوو هێندە خێرایە.

  • گرافیکی ئایفۆن ٤س ٧ هێندە خێراترە.

  • کامێرای نوێکراوەتەوە بۆ ٨ مێگاپیکسڵ و وێنە بە ١٠٨٠ خاڵ دەگرێت. واتە Full HD.

نرخی ئایفۆن ٤س بە Unlock لە کەنەدا ٦٤٩ دۆلارە بۆ ١٦ گێگابایت. لە ویلایەتەیەکگرتووەکانیش بە گرێبەست ١٩٩ دۆلارە بۆ ١٦ گێگبایت. ٢٩٩ و ٣٩٩ دۆیلاریش بۆ وەشانی ٣٢ و ٦٤ گێگابایتی.

Siri خزمەتگوزارییەکی نوێیە کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئایفۆن ٤س ـدا ئاشکرا کرا. ئەم پڕۆگرامە وەک Voice Command ـێکی زیرەک لە مۆبایلەکەدا کار دەکات. تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە کە Siri ڕووندەکاتەوە:



شایەنی باسە لەدوای نمایشکردنی ئایفۆن ٤س. نرخی پشکەکانی ئەپڵ بەڕێژەی %٥ داشکا، ئەویش بەهۆی ئەوەوە بوو کە پێشبینی زیاتر دەکرا لە ئایفۆن ٤س، بەڵام ئایفۆن ٤س ئەوە نەبوو کە چاوەڕوان دەکرا تایبەتمەندی زیاتری هەبێت، یان دوو ئایفۆن بکەوێتە بازارەوە.

[بەهۆی: Engadget]

2 comments:

  1. ئایە ئەمە لە ئەمریکا ئەتوانیت بە ١٩٩$ بیکڕیت؟؟؟؟؟

    ReplyDelete
  2. بە ١٩٩ دۆلار و گرێبەستێکی مانگانە تا ٢ ساڵ. مانگانە بڕێک پارە ئەدەیت بەرانبەر ئینتەرنێت و پەیوەندی تەلەفۆنی + کورتەنامەی خۆڕا.

    ReplyDelete