نۆکیا مۆبایلێک بە کامێرای ٤١ مێگاپیکسڵ بڵاودەکاتەوە!

ئەمڕۆ لە کۆنکرەی جیهانیی مۆبایل ٢٠١٢ لە بەرسەلۆنا نۆکیا مۆبایلیی Nokia PureView 808ی ڕاگەیاند کە خاوەنی گەورەترین Sensorـە لە مۆبایلدا و تا ئێستا توانای گرتنی زۆرترین مێگاپیکسڵی هەیە.



لە تایبەتمەندییەکانی تری ئەم مۆبایلە؛ پرۆسێسەری ١.٣ گێگاهێرتزی تاک-ناوکە (single-core). ڕامی ٥١٢ مێگابایتە، بیرگەی ناوخۆیی ١٦ گێگابایت، شاشەی ٤ ئینچە لە جۆری AMOLED، بەڵام دوورییەکانی شەشەکەی  (resolution)٦٤٠ x ٣٦٠ ـە. سیستەمی کارگێڕی Symbian Belle ـی لەسەرە کە نۆکیا دەستبەرداری دەبێت بەم زووانە. Bluetooth 3.0, NFC, Wi-Fi, HDMI port ـی تیادایە.



Nokia PureView 808 مۆبایلی سەرکەوتووی پاش Nokia N8 ـە کە پاش ٢ ساڵ لە دەرچوونی تا ئێستا خاوەن باشترین کامێرای مۆبایلە. Sensor ـی Nokia PureView 808 ١/١.٢ ـە بەمەش لە ١/١.٨٣ی Nokia N8 و iPhone 4S و Galaxy S II گەورەترە.

PureView 808 وێنەکان بە ٤١ مێگاپیکسڵ دەگرێ و خۆکارانە کەمی دەکاتەوە بۆ ٨ یان ٥ مێگاپیکسڵ، بەمەش وێنەیەکی جۆرایەتی/Quality بەرز دەردەچێت. هەروەها دەتوانرێت بە ٣٤ یان ٣٨ مێگاپیکسڵ (full resolution) وێنەی پێ بگیردرێت. بۆ ڤیدیۆ، ١٠٨٠ پیکسڵ واتە Full HD گرتەی ڤیدیۆیی دەگرێت. تایبەتمەندییەکی تریشی، بەهۆی گەورەیی Sensor ـەکەیەوە کە ٤١ مێگاپیکسڵە، بریتییە لە Zoom بەبێ دابەزینی جۆرایەتی وێنەکە. بۆ نموونە لەکاتی گرتەی ڤیدیۆیی بە Full HD دەتونرێ 4X زووم بکرێت بەبێ دابەزینی جۆرایەتی ڤیدیۆ، ٦ هێندە لەکاتی وێنەگرتن بە 720p HD  و ١٢ هێندە زووم بە ڤیدیۆی ٦٤٠ x ٤٨٠ خاڵ.

No comments:

Post a Comment