سنوردارکردنی دەسەڵاتی ئەدمینی پەیج لە فەیسبوک

هەر لە سەرەتای بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە کەسانێکی زۆر هەبوون بابەتی جۆراوجۆریان بڵاو کردۆتەوە لە ڕێگەی بڵاگ و یانەکانەوە.جا خاوەنی ئەو ماڵپەرانەی کە بابەتی رەسەن دەنوسن ( نەک ئەو کەسانەی بێئابڕویانە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی خاوەن بابەت بابەتی کەسانی تر بڵاو دەکەنەوە تەنانەت بێ دانانی بەستەری سەرچاوە) دەزانن کە نووسینی بابەت کارێکی ئاسان نیەو کاتی زۆری ئەوێت، بۆیە زۆرجار پێویست ئەکات ئەو ماڵپەرانە چەند نووسەر و بەڕێوبەری هەبێت. زۆربەی ئەو بڵاگ و یانانەش سیستەمێکی پێشکەوتویان هەیە لە دیاریکردنی دەسەڵاتی نوسەر و سەرپەرشتیار و بەڕێوبەر. تەنانەت ئەو ماڵپەرانەشی کە زیاتر لە بەڕێوبەرێکیان هەیە ئەشێ یەک لە بەڕێوبەرەکان خاوەنی سەرەکی بێت و دەسەڵاتی زیاتر بێت بەسەر بەڕێوبەرەکانی تردا کە خاوەن ماڵپەرەکە دەتوانێت دیاری بکات.



بەڵام ئێستا بەهۆی زۆری بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئاسانی بەکارهێنانیان بەتایبەتی فەیسبوک ، کەسانێکی زۆر ڕوو دەکەنە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بۆ بڵاوکردنەوەی زۆر بابەت. یەکێک لە کێشەکان کە تا پێش ماوەیەک هەبوو ئەوە بوو کە فەیسبوک سیستەمێکی پێشکەوتوی نەبوو بۆ دیاری کردنی دەسەڵاتی بەڕێوبەر ، بۆیە ئەگەر زۆر متمانەت بەو کەسە نەبوایە کە دەتکرد بە بەڕێوبەر ئەگەری ئەوە هەبوو دەست بەسەر پەیجەکەدا بگرێت و تەنانەت دەیتوانی تۆ خاوەن پەیج لە دەسەڵات لابەرێت. بەڵام ئێستا فەیسبوک گۆڕانکاری کردووە لەم بوارەداو دەتوانرێت دەسەڵاتی ئەدمینە لاوەکیەکان دیاری بکرێت بەم ڕێگەیەی خوارەوە.


١) لە پەیجەکەتدا کرتە لەسەر Edit Page بکە.





٢) پاشان لەو هەڵبژاردانەی لای دەستی چەپ بڕۆ سەر Admin Roles.


٣) لەویادا لە ژێر ناوی ئەدمین بەستەرێک هەیە کە پلەی ئەدمینەکەی تیادا نووسراوە، ئەگەر کرتەیەکی لەسەر بکەت ، لیستێک دێتە پێشەوە بۆ گۆڕینی پلەی ئەو کەسە.


ئەمش خشتەی پلە جیا جیاکانە:
[نووسەر: دانا، TheiKurd.com]

1 comment:

  1. ئةنجومةني مامؤستاياني بيشةنك : ريكخراويكي بيشةيية ئامانجي خزمةتكردني مامؤستايان وبرؤسةي بةروةردةية , ئةتوانن لة ريكاي ئةم بلوكةرةو بةيجةكانمان لة كوكل بلةس و فةيس بوك و تويتةرو يوتوب ئاكاداري كارو جالاكييةكانمان بن http://mamostaianpeshang.blogspot.com/

    ReplyDelete