Anonymous له ٥ی تشرینی دووه‌م هێرش ئه‌کاته سه‌ر Facebook
گروپی چالاکوانی Anonymous له ڤیدیۆیه‌کدا ڕای ده‌گه‌یه‌نن که له ٥ی تشرینی دووه‌م هێرشێک ده‌که‌نه سه‌ر ماڵپه‌ری Facebook له کاری ده‌خه‌ن. هه‌ر ئه‌م گروپه بوو که له ماوه‌ی پێشودا هێرشیان کرده سه‌ر Pentagon , News Corp , Sony چه‌ند شوێنێکی تر.
هێرشه‌که به ناوی OpFacebook ده‌بێت و هۆکاری هێرشه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که ئه‌م گروپه ده‌ڵێن که فەسیبووک زانیاری له‌سه‌ر به‌کارهێنه‌ره‌کانی فرۆشتۆته‌وه به هه‌ندێ ده‌زگای حکومی به‌تایبه‌تی له وڵاته‌کانی میسر و سوریا.
به وته‌ی ئه‌م گروپه شاردنه‌وه‌ی زانیاریه تاکه که‌سیه‌کان کاریگه‌ری نیه چونکه زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت ببینرێت له‌لایه‌ن Facebook.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌لایه‌ن گروپه‌که خۆیه‌وه دڵنیای لێ کراوه‌ته‌وه له ڕێگه‌ر Twitter.




aw linky youtuba srawata gamall bawk