تشرینی دووهم 5th, 2011
ئارا
لە سەرەتاوە نادیار، بە دروشمی “ئینتەرنێتەکە هات” ڕیکلامی لەنێو شەقامەکانی شاری سلێمانیدا بڵاوکردەوە و سەرنجی زۆرێکی ڕاکێشا، ئاخۆ “ئینتەرنێتەکە هات” یان “ئینتەرنێتی ڕاستەقینە” مەبەست لەوەیە کە خێراییەکی زیاتر دابین دەکات لەوەی ئێستا لە کوردستاندا هەیە؟ نرخی هەرزانترینە؟ مۆدیۆمێکی portable یان MiFi ـیان دابین کردووە؟ بەڵام بەداخەوە فانۆس تێلەکۆم هیچ شتێکی نوێی پێ نەبوو.
درێژەی بابەت …
تشرینی یهكهم 5th, 2011
ئارا
دوێنێ ئێوارە، کاتژمێر ٦:٠٠ ئەپڵ لە کۆنفڕانسێکدا ئایفۆن ٤س/iPhone 4Sی ڕاگەیاند لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاریی نوێ لە نەرمەواڵەکانی iOS ـدا. کرتە لە درێژەی بابەت بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر.
درێژەی بابەت …
بەبیانوی ئەوەی گووگڵ لە سیستەمی کارگێڕیی ئەندرۆیددا چەند داهێنراو (patent)ێکی مایکرۆسۆفتی بەبێ مۆڵەت بەکارهێناوە، مایکرۆسۆفت گرێبەستێک لەگەڵ سامسۆنگ دەبەستێک کە بۆ هەر مۆبایلێک کە سامسۆنگ بە سیستەمی ئەندرۆید دروستی دەکات، بڕی ١٥ دۆلار بدات بە مایکرۆسۆفت.
درێژەی بابەت …
ئەمڕۆ ڕووکاری نوێی فەیسبووک بۆ سەرجەم بەکارهێنەران نوێکرایەوە. وەک هەموو جارێک، لەگەڵ نوێکارییەکی نوێ لە فەیسبووک، هەندێک ناڕەزایی دەرەبڕن لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی ئەنجام دراوە. بۆ فێربوونی گەڕاندنەوەی ڕووکاری نوێی فەیسبووک بۆ ڕووکاری کۆن کرتە لە درێژەی بابەت بکە.
درێژەی بابەت …
سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ کە خاوەن گەورەتین شاشەیە لە ئاستی مۆبیلەکاندا لەگەڵ تابلتێکی نوێ بە شاشەی ٧.٧ ئینچ بڵاو دەکاتەوە کە هەردووکیان شاشەیەکی Super AMOLED Plus ـیان هەیە بە دوورییەکانی ١٢٨٠ x ٨٠٠.
درێژەی بابەت …
بۆ ئەوەی ماڵپەڕی کرتە لەسەر مۆبایلەکەت بخوێنیتەوە و گەر ئایفۆن یان ئایپۆدت هەیە ئەتوانی بەستەری ماڵپەڕی کرتە بە ئایکۆنێک لەسەر Home Screenی ئایفۆنەکەت دابنێیت تا هەر کاتێک بتەوێت خێراتر ماڵپەڕ بکەیتەوە.
درێژەی بابەت …
بە بڕی ١٢.٥ بلیۆن دۆلار، گووگڵ بەشی مۆبایلی کۆماپانیای مۆتۆرۆلای کڕی. مەبەستی سەرەکیش لەم کڕینە ئەوەیە کە گووگڵ دەربازبێت لە کێشەی patent ـەکان کە تا ئێستا چەندین جار دراون بە دادگا بە بیانووی ئەوەی ئەندرۆید یان کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل بە ئەندرۆید (سامسۆنگ، HTC) داهێنراوی یەکێک لە کۆمپانیاکانییان بەکارهێناوە بەبێ مۆڵەت.
درێژەی بابەت …
بێگومان ئەگەر بەکارهێنەرێکی چالاکی فەیسبووک بیت، ڕۆژانە دەیان ئیمەیلی ئاگادارکردنەوەت پێ ئەگات؛ فڵان کەس لێدوانێکی بۆ نووسیت، فیسار کەس Like ـی دا لەسەر پەیامێکت.. هتد بەتایبەت لە ئێستادا لە گرووپە نوێیەکاندا خۆ ئەگەر لە چەند گرووپێکدا ئەندام بیت، ئەوا بەدووری مەزانە کە بە سەدەها ئیمەیلت پێ بگات لە ڕۆژێکدا و بۆکسی پەیامە ئەلیکترۆنییەکانت بەتەواویی داگیربکات.
درێژەی بابەت …
Samsung Galaxy Tab 10.1 ئەو تابلێت/تاتەپێژمێرەی کە بە ڕکابەرێکی سەرەکی iPad 2 دادەنرێت لەلایەن دادگایەکی ئەڵمانییەوە بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشی دەدرێت لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا.
درێژەی بابەت …
IEEE 802.22 کە ستانداردێکی نوێ پەخشکردنی وایەرلێسە، لەلایەن پەیمانگای IEEEـەوە ڕاگەیەندرا کە دەتوانێت تا ١٠٠ کیلۆمەتر بێتەل پەخش بکات ئەویش بە سوووەرگرتن لە هەردوو باندی تەلەفزیۆنیی VHF و UHF بەبێ ئەوەی تێکەڵبوون لەنێوان شەپۆلەکاندا ڕووبدات.
درێژەی بابەت …