ئەرشیف

ئەرشیف بۆ ‘ئینتەرنێت’ هاوپۆل

نۆکیا و مایکرۆسۆفت پێکەوە لە هاوپەیمانییەکدا!

شوبات 11th, 2011 5 لێدوان

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، ستێفانی ئیلۆپی بەڕێوەبەری نۆکیا و ستیڤ باڵمەڕی بەڕێوەبەری مایکرۆسۆفت هاوپەیمانییەکیان پێکەوە ڕاگەیاند کە نۆکیا Windows Phone 7ی مایکرۆسۆفت بەکاردەهێنێت لەسەر مۆبایلەکانی و مایکرۆسۆفتیش سوود لە چەند خزمەتگوزارییەکی نۆکیا وەردەگرێت.

درێژەی بابەت …

هەموو ئەو کۆمپانیایانەی گووگڵ تا ئێستا کڕیونی

تشرینی دووه‌م 27th, 2010 هیج لێدوانێک نییە

گووگڵ لە سەرەتای پێگەیشتنیەوە دەیان کۆمپانیای کڕیوە کە هەریەکەیانی لە بەرهەمێک یان پڕۆژەیەکی خۆیدا بەکارهێناوە بۆ پەرەپێدانی. ئەم وێنەیەی خوارەوە سەرجەم کڕینەکانی ڕوون دەکاتەوە کە لە چ ڕێکەوتێکدا کڕیویەتی و بۆ چ مەبەستێک سوودی لێ بینیوە.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانئینتەرنێت تاگەکان

هەولێر گەیشتۆتە هندستان؟

تشرینی دووه‌م 22nd, 2010 4 لێدوان

دیارە مەبەستم لە شاری هاولێر نییە، بەڵکو ڕۆژنامەی هەولێرە کە لە ناونیشانی ماڵپەڕەکەیاندا ccTLDی وڵاتی هندستانیان بەکارهێناوە. بەڵام ئاخۆ حیکمەت چی بێت لەو کارە؟ نازانم.
درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانئینتەرنێت تاگەکان,

پێوەکراوی فەرهەنگی ئایتیی زانستپەروەرانی کورد بۆ فایەرفۆکس

تشرینی دووه‌م 12th, 2010 یەک لێدوان هەیە

فەرهەنگی ئایتیی زانستپەروەرانی کورد کە لە مانگی ئەیلوولدا چاپی یەکەمی لێ بڵاوکرایەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە، زۆرێکیان بەسەر دام و دەزگا حکوومی و ئەکادیمییەکاندا دابەشکرا، بۆیە چانسی ئەوە زۆرە کە ئێستا خاوەنی یەکێک لەو فەرهەنگانە نەبیت. بەڵام ئەمە نابێتە ڕێگر لەوەی کە نەتوانی ناوەڕۆکی فەرهەنگەکە ببینیت.

درێژەی بابەت …

داهاتووی ئێراق، پرسیار لە سەرکردە ئێراقییەکان بکە لە یوتوب

ئه‌یلول 22nd, 2010 یەک لێدوان هەیە

ماڵپەڕی یوتوب و کەناڵی ئەلعەرەبییە دۆستایەتییەکیان پێک هێناوە بۆ سازدانی چەند چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی ئێراق لەسەر ماڵپەڕی یوتوب کە تیایدا وەڵامی پرسیارەکانی بەکارهێنەران ئەدەنەوە.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانئینتەرنێت تاگەکان,

فلیکر فێری کوردیش بوو!

ئه‌یلول 21st, 2010 یەک لێدوان هەیە

ئەگەر پێشتر فلیکرت کردبێتەوە ئەوا ئەزانیت لەگەڵ هەموو سەردانێکتدا بە زمانێکی جیاوز سڵاوت لێ ئەکات. لەخواریشەوە پێت دەڵێت کە ئەو وشەیە هی چ زمانێکە. بۆیە ئەگەر بەکارهێنەرێکی کۆنی فلیکریت، ئەوا دوور نییە ئێستا بە هەموو زمانەکان بتوانیت سڵاو بکەیت!

درێژەی بابەت …

ئایا تووشی ئاڵوودەبوون بە فەیسبووک بوویت؟

ئه‌یلول 16th, 2010 3 لێدوان

فەیسبووک گەورەترین ڕایەڵەی کۆمەڵایەتییە کە زیاد لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و بە تێکڕاش بەکارهێنەران کاتێکی زۆر لەسەر فەیسبووک ئەمێننەوە و بووەتە هۆی ئاڵوودەبوونیان. لەم بابەتەدا ئەم کویزە ئەنجام بدە بزانە ئاڵوودەبوویت بە فەیسبووک؟ یان لەوانەیە FADـیت هەبێت :) Facebook Addiction Disorder
درێژەی بابەت …

ڕۆژنامەنووسێکی ژاپۆنی لەڕێی تویتەرەوە هەواڵی زیندانیکردنی ڕادەگەیەنێت

ئه‌یلول 9th, 2010 هیج لێدوانێک نییە

ڕۆژنامەنووسێکی ژاپۆنی کە ماوەی ٦ مانگ لە زیندانێکی ئەفغانستان گیراوە و هەواڵی مانی نادیار بووە، لە ڕێی مۆبایلێکەوە لە ماڵپەڕی تویتەر پەیامێک بڵاو ئەکاتەوە و ئەنووسێت “من هێشتا زیندووم، بەڵام لە زیندانم” سەرەنجام ڕۆژی دواتر ئازاد دەکرێت.

درێژەی بابەت …

پێوەکراوی UploadProgress دابگرە بۆ بینینی خێرای و ڕێژەی بەڕێوەچوونی بارکردنەکان [فایەرفۆکس]

لە زۆرێک لە ماڵپەڕەکان کاتێک پەڕگەیەک بار ئەکەیت (Upload)، پێت پیشان نادات کە ڕێژەی چەند لە پەڕگەکە بار کراوە یان خێرایی بارکردنەکە چەندە. بۆ هێڵێکی هێواشی وەک هێڵەکانی کوردستانیش کە هەمیشە کاتێکی زۆر ئەخایەنێت بۆ داگرتن و بارکردن دوور نییە پەڕەکە دابخەیتەوە یان بارکردنەکە هەڵبوەشێنیتەوە لەبەر ئەوەی پێت وایە پڕۆسەکە شکستی هێناوە.

درێژەی بابەت …

چالاککردنی کرتەی ڕاست لەو ماڵپەڕانەی قەدەغەیان کردووە

هەندێک لە ماڵپەڕەکان بۆ پاراستنی ناوەڕۆک، کرتەی ڕاست (right click)یان قەدەغە کردووە تا بەکارهێنەر نەتوانێت دەقەکان ڕوونووس بکات یان وێنەکان پاشەکەوت بکات. بەڵام ئەوە کارە هیچ ڕێگر نییە لەبەردەم چالاککردنەوەی کرتەی ڕاست لەسەر ئەو ماڵپەڕانە. بۆیە زۆربەی کات ناچالاککردنی کرتەی ڕاست لەلایەن ماڵپەڕەکانەوە، بەڵگەی نەزانی/کەم شارەزایی و بێ ئاگایی خاوەن ماڵپەڕ ئەگەیەنێت.

درێژەی بابەت …