تشرینی دووهم 5th, 2011
ئارا
لە سەرەتاوە نادیار، بە دروشمی “ئینتەرنێتەکە هات” ڕیکلامی لەنێو شەقامەکانی شاری سلێمانیدا بڵاوکردەوە و سەرنجی زۆرێکی ڕاکێشا، ئاخۆ “ئینتەرنێتەکە هات” یان “ئینتەرنێتی ڕاستەقینە” مەبەست لەوەیە کە خێراییەکی زیاتر دابین دەکات لەوەی ئێستا لە کوردستاندا هەیە؟ نرخی هەرزانترینە؟ مۆدیۆمێکی portable یان MiFi ـیان دابین کردووە؟ بەڵام بەداخەوە فانۆس تێلەکۆم هیچ شتێکی نوێی پێ نەبوو.
درێژەی بابەت …
HDD (پەپکەی ڕەق) و SSD دوو پارچەی ناو کۆمپیوتەرن بەکاردێن بۆ هەڵگرتنی داتاکان وەک وێنە، گرتە، پەڕگە بەڵگەنامەیییەکان و پەڕگەکانی سیستەمی کۆمپیوتەر.. بەڵام ئایا جیاوازی لەنێوانیان چییە؟ درێژەی بابەت بکەرەوە بۆ خوێندنەوەی.
درێژەی بابەت …
IEEE 802.22 کە ستانداردێکی نوێ پەخشکردنی وایەرلێسە، لەلایەن پەیمانگای IEEEـەوە ڕاگەیەندرا کە دەتوانێت تا ١٠٠ کیلۆمەتر بێتەل پەخش بکات ئەویش بە سوووەرگرتن لە هەردوو باندی تەلەفزیۆنیی VHF و UHF بەبێ ئەوەی تێکەڵبوون لەنێوان شەپۆلەکاندا ڕووبدات.
درێژەی بابەت …
USB 3 که ناسراو به SuperSpeed USB ڕێگایهکه بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری له نێوان دوو ئامێرداکه له 2008-11-12 کهوتۆته بهر دهستی بهکارهێنهر.
درێژەی بابەت …
کەمێک پێش ئێستا کاتژمێر ٩:٠٠ بە کاتی کوردستان لە ئەپڵ وەشانی دووەمی ئایپادی ڕاگەیاند. ئەم ئایپادە نوێیە دوو هێندە خێراترە لە ئایپادی پێشوو. هەروەها تەنکترە و دوو کامێرای پێشەوە و پاشەوەی لەگەڵدایە. بەهەردوو ڕەنگی ڕەش و سپی بڵاو دەکرێتەوە.
درێژەی بابەت …
كانونی دووهم 27th, 2011
ئارا
ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێک لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن سۆنی ئامێرێکی نوێی PSP بەناوی NGP ڕاگەیاند. ئەم PSPیە نوێیەی سۆنی پێنجەم پلەیستەیشنی هەڵگرتەنییە کە یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٠٤دا دەرچووە.
درێژەی بابەت …
تشرینی دووهم 12th, 2010
ئارا
فەرهەنگی ئایتیی زانستپەروەرانی کورد کە لە مانگی ئەیلوولدا چاپی یەکەمی لێ بڵاوکرایەوە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە، زۆرێکیان بەسەر دام و دەزگا حکوومی و ئەکادیمییەکاندا دابەشکرا، بۆیە چانسی ئەوە زۆرە کە ئێستا خاوەنی یەکێک لەو فەرهەنگانە نەبیت. بەڵام ئەمە نابێتە ڕێگر لەوەی کە نەتوانی ناوەڕۆکی فەرهەنگەکە ببینیت.
درێژەی بابەت …
تشرینی یهكهم 22nd, 2010
ئارا
وا دیارە کێبڕکێی دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت ڕوو لەزیاد بوون دەکات، لەدوای ئەوەی مانگی پێشوو ڕێبەر کویک گەیشتە سلێمانی و هێڵەکانی تری شاری سلێمانی ناچار کرد کە گۆڕانکاریی لە خزمەتگوزارییەکانیاندا بکەن، هێشتا هێڵێکی نوێتر بەڕێوەیە کە نوێترە و توانای گەیاندنی خێراییەکی زیاتری هەیە. ئەویش لەلایەن کۆمپانیای فانۆس تێلەکۆمەوە بڵاو دەکرێتەوە.
درێژەی بابەت …
تشرینی یهكهم 14th, 2010
ئارا
ڕێبەر کویک خزمەتگوزارییەکی کۆمپانیای نەورۆز تێلەکۆمە بۆ دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێت کە لە ئێستادا هەموو شارەکانی باشووری کوردستان دەگرێتەوە. ئەم خزمەتگوزارییە بۆ شاری سلێمانی نوێیە و چەند هەفتەیەکی کەمە کەوتۆتە کار. لەبەر هەڵگرتەنیی، نرخ، و خێرایی ڕێبەر کویک پێشوازییەکی زۆری لێ کرا و ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووی هەیە لەم شارە.
درێژەی بابەت …
ماڵپەڕی پەیامنێر هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە کە گووگڵ بەنیازی وەبەرهێنانە لە کوردستان. لە هەواڵەکەدا هاتووە کە ئەمڕۆ شاندێک لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە سەردانی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
درێژەی بابەت …