چالاککردنی کرتەی ڕاست لەو ماڵپەڕانەی قەدەغەیان کردووە
هەندێک لە ماڵپەڕەکان بۆ پاراستنی ناوەڕۆک، کرتەی ڕاست (right click)یان قەدەغە کردووە تا بەکارهێنەر نەتوانێت دەقەکان ڕوونووس بکات یان وێنەکان پاشەکەوت بکات. بەڵام ئەوە کارە هیچ ڕێگر نییە لەبەردەم چالاککردنەوەی کرتەی ڕاست لەسەر ئەو ماڵپەڕانە. بۆیە زۆربەی کات ناچالاککردنی کرتەی ڕاست لەلایەن ماڵپەڕەکانەوە، بەڵگەی نەزانی/کەم شارەزایی و بێ ئاگایی خاوەن ماڵپەڕ ئەگەیەنێت.
ئەتوانیت بە یەکێک لەم دوو ڕێگایە کرتەی ڕاست لەسەر ماڵپەڕەکان چالاک بکەیتەوە:
ناچالاککردنی جاڤاسکریپت
قەدەغەکردنی کرتەی ڕاست بەهۆی دانانی کۆدێکی جاڤاسکریپتەوە دەبێت، بۆیە بە ناچالاککردنی جاڤاسکریپت لە وێبگەڕەکەدا، دەتوانیت توانای کرتەکردنی ڕاست بگێڕیتەوە (جاڤاسکریپت زمانێکی بنەڕەت و پێویستی وێبە و لە زۆربەی ماڵپەڕەکاندا بەکاردەهێنرێت. نابێت بە هەمیشەیی ناچالاک بکرێت، بەڵکو تەنها بۆ ئەو کاتەی پێویستت بە چالاکردنەوە کرتەی ڕاستە. دواتر یەکسەر چالاکی بکەرەوە).
١. فایەرفۆکس/Mozilla Firefox
بڕۆ بۆ:
Tools > Options > Content
لەوێدا نیشانەی ڕاست لە Enable JavaScript لابدە.
٢. گووگڵ کرۆم/Google Chrome
بڕۆ بۆ:
Tools > Options > Under the Hood
پاشان لەژێر Privacyدا کرتە لە دوگمەی Content Settings بکە. تابی JavaScript بکەرەوە و کرتە لە do not allow any site to run JavaScript بکە.
٣. ئۆپرا/Opera
لە Tab Barـەکەدا، لە سووچی چەپی سەرەوەدا، کرتە لە لۆگۆی ئۆپرا بکە و بڕۆ بۆ:
Settings > Quick Preferences
پاشان هێمای ڕاست لە Enable JavaScript لابدە.
٤. ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر/Internet Explorer
بڕۆ بۆ:
Tools > Internet Options > Security
کرتە لە دوگمەی Custom Level بکە پاشان پەنجەرەیەکت بۆ ئەکرێتەوە. لە خوارەوەی پەنجەرەکە لەو شوێنەی نووسراوە Active Scripting کرتە لە Disable بکە.
بەهۆی پێوەکراوەوە
ڕێگەی دووەمیان کە ڕێگەیەکی ساناترە و پێویست بەوە ناکات هەموو جارێک جاڤاسکریپت ناچالاک بکەیت و دواتر چالاکی بکەیتەوە، بەڵکو پێوەکراوەکە خۆی چالاک دەبێت و ڕێگری لەو کۆدە دەکات کە کرتەی ڕاست قەدەغە دەکات.
پێوەکراوی RightToClick دابگرە. لەدوای دامەزراندن وێنەی نیشاندەرێک لە Status bar دروست دەبێت. کاتێک ماڵپەڕێک دەکەیتەوە کە ڕێگە نادات بە کرتەی ڕاست، کرتەیەکی چەپ لە نیشاندەرەکە بدە تا بکەوێتە کار و ڕێگە بدات کرتەی ڕاست بکەیت.
٢. گووگڵ کرۆم/Google Chrome
پێوەکراوی Allow Right Click دابگرە. پێوەکراوەکە خۆکارانە ڕێگر ئەبێت لەو ماڵپەڕانەی ناهێڵن کرتەی ڕاست بکەیت.






