ماڵەوە > مۆبایل > چۆنیەتی گواستنەوەی وێنە لە iPhone بۆ کۆمپیوتەر

چۆنیەتی گواستنەوەی وێنە لە iPhone بۆ کۆمپیوتەر

بۆ گواستنەوەی وێنەی گیراو بە iPhone بۆ سەر کۆمپیوتەر کارێکی ئاسانە و پێویستی بە هیچ بەرنامەیەک نییە. ئەمانەش هەنگاوەکانی گواستنەوەی وێنەیە لە ئایفۆنەوە بۆ سەر کۆمپیوتەر:

١. iPhoneەکە دەبەستین بە کۆمپیوتەرەکەوە لە ڕێگەی USB Cableەکەی Appleـەوە (ئەو کەیبڵەی کە لەگەڵ ئایفۆنەکەتدایە). ئەم پەنجەرەیە دەکرێتەوە:

گواستنەوەی وێنە لە ئایفۆن بۆ کۆمپیوتەر - وێنەی ١

٢. کرتە لە Next بکە. پاشان دەتوانیت ئەو وێنانە هەڵبژێریت کە دەتەوێت بیگوێزیتەوە سەر کۆمپیوتەرەکەت.

٣. لێرەدا دەبێت شوێنێک دیاری بکەین بۆ ئەوەی وێنەکانی تیادا پاشەکەوت بکرێت.

گواستنەوەی وێنە لە ئایفۆن بۆ کۆمپیوتەر - وێنەی ٢

٤. لە کۆتایدا دەتوانیت بڕیار بدەی، ئایا دەتەوێت وێنەکان بڵاوبکەیتەوە لە وێب، یاخود چاپیان بکەی، یان هیچی لێ نەکەیت.
پاش بڕیاردان کرتە لەسەر Next دەکەین.

گواستنەوەی وێنە لە ئایفۆن بۆ کۆمپیوتەر - وێنەی ٣

٥. لێرەدا کرتە لەسەر Finish دەکەین و پەنجەرەیەکی نوێ دەکرێتەوە کە وێنەکانی تیادا نمایش کراوە.

گواستنەوەی وێنە لە ئایفۆن بۆ کۆمپیوتەر - وێنەی ٤

تێبینی: ئەگەر کاتێک ئایفۆنەکەت بەست و هیچ پەنجەرەیەک نەکرایەوە، دەتوانیت Scanner and Camera Wizard بکەیتەوە و ئەو پێنج خاڵەی سەرەوە جێبەجێ بکەیت. بەم شێوەیە بیکەرەوە:

Start > All Programs > Accessories > Scanner and Camera Wizard

کردنەوەی پڕۆگرامی Scanner and Camera Wizard

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, ,

حەزت لەم بابەتەیە؟

گەر حەزت لەم بابەتەیە، لە خوارەوە بەهۆی Google Buzz, Twitter یان Facebookەوە بە هاوڕێیانتی بناسێنە!

Share Buzz
  1. هیج لێدوانیک نییە ئێستا
  1. No trackbacks yet.