جیاوازی نێوان HDD و SSD
HDD (پەپکەی ڕەق) و SSD دوو پارچەی ناو کۆمپیوتەرن بەکاردێن بۆ هەڵگرتنی داتا‌کان وەک وێنە، گرتە، پەڕگە بەڵگەنامەیییەکان و پەڕگەکانی سیستەمی کۆمپیوتەر.. بەڵام ئایا جیاوازی لەنێوانیان چییە؟ درێژەی بابەت بکەرەوە بۆ خوێندنەوەی.
HDD (پەپکەی ڕەق) کورتکراوه‌ی ناوی Hard Disk Drive ـه که ئه‌مه وه‌ک بیرگه‌یه‌ک به‌کار دێت له کۆمپیوته‌ری تاکه‌که‌سی (PC) و له‌سه‌ر Laptop.
HDDپێک دێت له په‌پکه‌یه‌ک که له‌سه‌ر ته‌وه‌رێک ئه‌خولێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئامێرێک له شێوه‌ی ده‌رزی که زانیاریه‌کانی سه‌ر ئه‌و په‌پکه‌یه ئه‌خوێنێته‌وه (وه‌ک شێوه‌ی قه‌وان).
SSD کورتکراوه‌ی ناوی Solid State Drive که ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه وه‌ک بیرگه‌یه‌ک به‌کار دێت له کۆمپیوته‌ری تاکه‌که‌سی (PC) و له‌سه‌ر Laptop.
SSD به پێچه‌وانه‌ی HDD په‌پکه‌ی نیه و هیچ به‌شێکی بزۆکی نیه، و زانیارییەکان له‌سه‌ر شێوه‌ی Flash Memory پاشه‌که‌وت ده‌کات.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی SSD که وای لێ ده‌کات باشتر بێت له HDD:
١) گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی SSD له خێرایه‌که‌یدابه که زۆر زیاتره له HDD بۆ Read, Write.
٢) SSD هیچ به‌شێکی بزۆکی نییه بۆیه به‌ته‌واوی بێده‌نگه.
٣) گه‌رمی که‌م دروست ئه‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ی لێخشاندن له نێوان پارچه‌کانیدا نییه.
٤) کاره‌با که‌متر کارده‌کات و که ئه‌مه‌ش بۆ Laptop زۆر گرنگه ته‌مه‌نی پاتریه‌که‌ی درێژتر ده‌کات.
٥ ) ئه‌گه‌ری شکاندن و له کارکه‌وتنی که‌متره ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی بزۆکی نیه.
تەماشای ئەم گرتەیە بکە، خێراییی دوو کۆمپیوتەر ڕوون دەکاتەوە کە هەردووکیان هەمان تایبەتمەندییان هەیە جگە لەوەی یەکێکیان کار لەسەر SSD دەکات، ئەوی تریان HDD:
خراپیه‌کانی SSD:
١) خراپییه‌که‌ی SSD ئه‌وه‌یه که نرخه‌که‌یه‌تی نزیکه‌ی ٤-٨ ئه‌وه‌نده‌ی HDD ـیه بۆ هه‌ر GB ێک.





