فەرهەنگی تەکنەلۆژیای زانیاری دابەشکرا
فەرهەنگی تەکنەلۆژیای زانیاری کە بەرهەمی ماندووبوونی چەند ساڵەی گرووپی زانستپەروەرانی کوردە، هەفتەی ڕابردوو کۆتایی بە چاپکردنی چاپی یەکەمی هات کە بە تیراژی ١٠٠٠ دانە لێی چاپ دراوە. ئەم چاپە بەسەر زانکۆ و پەیمانگا و فەرمانگەکاندا دابەش کراوە. وا بڕیارە لە چاپی دووەمەوە بکەوێتە بازارەوە.
فەرهەنگی تەکنەلۆژیای زانیاری ١٦٠٠ وشە لەخۆ دەگرێت بە چاپکراوی. وەشانی سەرهێڵی فەرهەنگەکەش لە ماڵپەڕی زانستپەروەرانی کورد هەیە کە هەمیشە نوێدەکرێتەوە و وشەی نوێی بۆ زیاد دەکرێت.
فەرهەنگەکە لەلایەن ئەکادیمیای کوردییەوە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە و لەسەر ئەرکی تارین نێت و بە هاوکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچاپ دراوە.
بۆ بینینی وێنەکان بە گەورەیی، کرتەیان لێ بکە.











هێشتا چەند دانەیەک ماوە لە فەرمانگەی ئایتی لە سلێمانی، هەرکەس ویستی دەتوانێت بچێت دانەیەک لەوێ وەربگرێت بە دیاری.
سوپاس ئارا بۆ ئەم بابەتە. وێنەکانیش جوانن، مۆبایلەکەت مەفەوتێنە. :)
بژیت، ئەوە بە کامێرایەکی کۆمپاکت گیراوە :)
من خۆم ئه‌و كتێبه‌م ته‌ماشاكرد، به‌حساب ئه‌مه داهێنانیان كردووه به‌ڵام وه‌ڵاهی هه‌ركه‌س بیخوێنێته‌وه كۆمپیوته‌ر و ئای تی له‌به‌رچاو ئه‌كه‌وێ ئه‌وه‌نه وشه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌و عه‌جایبیان به‌كارهێناوه مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان لێی تێبگه‌ن
من نازانم كه‌ی له‌زمانی كوردی په‌یوه‌ندی بووه به پێوه‌ندی؟
له سلێمانی چوومه فرۆگایه‌كی كۆمپیوته‌ر به‌خاوه‌ن دوكانه‌كه‌م وت ڕه‌قه‌واڵه هه‌یه، كابرا خه‌ریكبوو كه‌سێك بدات به‌سه‌رما،ههههههههه
@ده‌رباز
جەنابت دەرباز یونیسی شاعیر و ڕۆژنامەنووس و پسپسۆر لە بواری ئایتیدای یان ناوەکەتان یەکە؟