ماڵەوە > مۆبایل > Firmware and Basband/ فیرموێر و بەیسباند چین؟

Firmware and Basband/ فیرموێر و بەیسباند چین؟

زۆر جار کە بابەتێک دەربارەی ئایفۆن دەخوێنینەوە، زاراوەی Firmware و Basebandمان بەرچاو دەکەوێت، ئایا ئەم دوو زاراوەیە گوزارشت لە چی دەکەن؟
لە ڕاستیدا دوو زاراوەی تەنها-تایبەت نین بە ئایفۆن، بەڵام لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئایفۆندا ئەم وشانە زیاتر بەرگوێ و بەرچاو دەکەون.

Firmware/ فیرموێر

هەر ئامێرێکی ئەلیکترۆنی پێویستی بە نەرمەواڵەیەک یان بڵێین پڕۆگرامێک هەیە لەنێو ئامێرەکەدا تا کاری پێ بکات. هەر لە کاتژمێر و ژمێرەر (calculator)ەوە هەتا کۆمپیوتەر و مۆبایل و تەنانەت ئۆتۆمۆبیلیش. بۆ نموونە کۆمپیوتەر پێویستی بە سیستەمێکی کارگێڕیی وەکو Windows Xp, Windows Vista, Windows 7, Mac OS Snow Leopard هەیە بۆ ئەوەی ئیش بکات. بەڵام بە سیستەمە کارگێڕییەکانی کۆمپیوتەر ناوترێت Firmware چونکە سیستەمی کارگێڕیی کۆمپیوتەر لەسەر پەپکەی ڕق (Hard Disk) پاشەکەوت دەکرێن و هەڵدەگیردرێن لەکاتێکدا Firmware پێویستە لەنێو ROMدا هەڵبگیردرێت و بەکارهێنەر ناتوانێت دەستکاری بکات. باوترین Firmware بریتییە لە  BIOS کە ئەویش لەنێو ROMدایە.

بەهەمان شێوەی BIOS، ئەمڕۆ سیستەمە کارگێڕییەکانی مۆبایل لەنێو ROMدان بۆیە بەو جۆرە سیستەمە کارگێڕییەی کە ئیش بە ئامێری مۆبایل دەکات دەوترێ Firmware. فیرموێری iOS بریتییە لەو سیستەمە کارگێڕییەی کە لەسەر iDevice ەکان ئیش دەکات کە بریتین لە ئامێرەکانی (iPhone, iPod touch, iPad) کە ئەویش بریتییە لە جۆرێکی تری سیستەمی کارگێڕی Darwin کە لە Mac OS X یشدا هەیە. قەبارەی ئەم سیستەمە کارگێڕییە نزیکەی نیو گێگابیتە لە iPhone, iPod touch‌.

ئەم فیرموێرانە بە extensionی IPSW دێن کە کورتکراوەی iPhone Software ە. لەگەڵ زۆربەی فیرموێری تازەدا نوێکردنەوەش (update)ی بۆ نەرمەواڵەی بەیسباندەکە لەگەڵە کە بەرپرسە لە مۆدیۆمی مۆبایلەکە و جیاوازە لەگەڵ‌ فیرموێری ئایفۆنەکە.

Baseband/ بەیسباند

بریتییە لە پارچە ئامێرێک (chip) کە بەرپرسیارە لە هەموو جۆرە پەیوەندییەکانی مۆبایلەکە، لە زۆربەی مۆبایلە ناهۆشمەندەکاندا تەنها پڕۆسێسەری مۆبایلەکەیە. ئەم پارچە ئامێرە یەکەیەکی پڕۆسێسینگی سادەی تیادایە لەگەڵ مۆدیۆمێکی بێتەل، کە بەرپرسە لە هەموو پەیوەندییەکانی Wi-Fi, Bluetooth, GSM/EDGE/HSDPA.

ئامێری بەیسباند لە ئایفۆندا

بەیسباند لە ئایفۆندا

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, ,

حەزت لەم بابەتەیە؟

گەر حەزت لەم بابەتەیە، لە خوارەوە بەهۆی Google Buzz, Twitter یان Facebookەوە بە هاوڕێیانتی بناسێنە!

Share Buzz
  1. ئاب 7th, 2010 لە 08:01 | #1

    دەستخۆش کاکە دانا.
    بەهیوای بابەتی زیاتر.

  2. دانا
    ئاب 9th, 2010 لە 13:47 | #2

    Zor supas kak ara :)
    dast xosh bo to bbo am malpara

  1. ئاب 8th, 2010 لە 15:38 | #1