هێڵێکی نوێی ئینتەرنێت دێتە سلێمانی
لە سەرەتاوە نادیار، بە دروشمی “ئینتەرنێتەکە هات” ڕیکلامی لەنێو شەقامەکانی شاری سلێمانیدا بڵاوکردەوە و سەرنجی زۆرێکی ڕاکێشا، ئاخۆ “ئینتەرنێتەکە هات” یان “ئینتەرنێتی ڕاستەقینە” مەبەست لەوەیە کە خێراییەکی زیاتر دابین دەکات لەوەی ئێستا لە کوردستاندا هەیە؟ نرخی هەرزانترینە؟ مۆدیۆمێکی portable یان MiFi ـیان دابین کردووە؟ بەڵام بەداخەوە فانۆس تێلەکۆم هیچ شتێکی نوێی پێ نەبوو.
ساڵی ڕابردوو ماڵپەڕی کرتە بڵاوی کردەوە کە فانۆس تێلەکۆم 4G WiMAX دێنێتە کوردستان! و وا بڕیار بوو لە کۆتاییی ساڵی ٢٠١٠ کۆتاییی بە کارەکانیان بهێنن.
ماڵپەڕی Tellabs ڕایگەیاند کە فانۆس تێلەکۆم کار بە پلاتفۆرمی Tellabs® SmartCore™ 9160 دەکات بۆ دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێتی کۆچەری 4G WiMAX لە شارەکانی سلێمانی، کەرکووک و موسڵ. کە ئەمەش لە کۆتاییی ئەمساڵدا تەواو دەبێت.
ئینتەرنێتی فانۆس تێلەکۆم بەناوی ماکس نێت خێرایی ٥١٢ کیلۆبیت دابین دەکات بە نرخی ٢٥٠٠٠ دیناری ئێراقی و Bandwidth ـی ٥ گێگابایت. واتە لە مانگێکا دەتوانیت تەنها ٥ گێگابایت بەکاربهێنیت بۆ داتا گواستنەوە. کە ئەمەش داگرتن و بارکردن (Download & Upload)، کردنەوەی پەڕەکانی ئینتەرنێت دەگرێتەوە.
لە دنیای ئەمڕۆی Web 2.0 ـدا کە پەڕەکانی ئینتەرنێت هێندە بە چڕی داڕێژراون، زۆری وێنە، گرتە و چڕی کۆدەکانی ماڵپەڕێک کە قەبارەی هەندێک لە پەڕەکان لە ١ مێگابایت تێدەپەڕێت، لەوانەیە ٥ گێگبایت بەشی سادەترین بەکارهێنەر نەکات کە ڕۆژانە چەند کاژێرێک لەسەر ئینتەرنێت بمێنێتەوە گەر فەیسبووک، یوتوب، مەیل هەموو چالاکییەکانی بن لەسەر وێب. چ جای ئەگەر لە ماڵێکدا چەند بەکارهێنەرێک هەبن. بۆیە لە هەموو کاتێکدا ناچار دەبیت ٥ گێگابایت bandwidth ـی تر بکڕیت بە ٥٠٠٠ (ئەگەر زیاترت نەکڕی!).
لە ئێستادا چەند دابینکەرێکی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت هەن لە سلێمانی کە هەمان خێرایی دابین دەکەن؛ گۆران نێت خێرایی ٥١٢ کیلۆبیت دابین دەکات بە نرخی ٤٠٠٠٠ دینار و Bandwidth ـی بێسنوور. سێڵ نێت خێرایی ٥١٢ کیلۆبیت و Bandwidth ـی بێسنوور بە نرخی ٥٠٠٠٠ دینار دابین دەکات. ڕێبەر کویک کە ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی ڕاگەیەندرا Bandwidth ـی بێسنوور و نرخی ٣٠٠٠٠ دینارە بەڵام خێراییی ناجێگیرە کە دەکرێت لە چەند کیلۆبیتەوە تا چەند سەد کیلۆبیت بێت. نوێترین هێڵیش لە سلێمانی بەناوی Hi خێراییی ٢ میگابیت (2mbps) دابین دەکات بە نرخی ٦٠٠٠٠ دینار و Bandwidth ـی ٤٥ گێگابایت.
ئاخۆ فانۆس تێلەکۆم ڕکابەریی دابینکەرەکانی تری پێ دەکرێت؟ بۆچوونی خۆت لەخوارەوە بنووسە!





بەریزم ئەمە بۆ شەش مانگ وایە ، واتە لەم شەش مانگەدا هەر مانگێک ٥ گیگات دەداتی بە بەلاش ئەگەر تەواو بوو دەتوانیت ٥ گیگا بکریت بە ٥ هەزار دینار، لە دوای شەش مانگ دبیت بە بێسنور نرخەکەشی زۆر گونجاوە تەنها ٢٥ هەزار دینار بۆ هەر مانگیک ئەمەش نریخیکی هەرزانترە لە سیل نیت و گۆران نیت و ریبەر و تیشک نیت
وە ئامیرەکەش پلینی VOIP هەیە لە پاش تەواو بو ئەم خزمەت گوزاریە دەکەوتە کار کە ئەمش لە کوردوستان بۆ یەکەم جارە، وە ئایمیرەکە لە هەمان کاتدا وەک AP دەور دەبینیت کە ئەمەش خزمەت گوزاریەکی باشە
براكهم زۆر باش تره له ڕێبهر و سێڵ نێت ……..بهڕاست ڕ ێبهر كهی خهته .لهئه،ڵهوه باش بوو ئهویش بۆ ههڵ خه ڵهتاندنی خهڵكی بوو…..زۆر سوپاس بۆ ئێوهو (فانۆز تیلی كۆم).
@کۆسار
ئەمە بەستەری ماکس نێتە http://www.fanoostelecom.com/broadband.htm دەڵێت ئینتەنێتەکەت سنووردارە و ٥ گێگابیاتە باندویذە، ئەگەر زیاترت ویست دەبێ بیکڕیت. هیچ زانیارییەک نەنووسراوە لەسەر ئەوەی ئایا تا ٦ مانگ وایە یان نا.
VoIP و AP شتێک نین کە بەکارهێنەر ڕابکێشن. هیوادارین مەسەلەی bandwidth ـەکە قسەی تۆ بێت، پێمان خۆشە ڕکابەری زیاتر بێت.
١- کاک گیان من خۆم بەکاری دەهینم من وەک راوتەر وایە دەتوانیت بە وایەرلیس بەخشی بکەیت تا ٣٢ کەس دەتوانیت پیوە کۆنیکت ببیت
٢- وە شوینی RJ11 هەیە کە ئەمەش لە داهاتودا دەبیت بە تەلەفونی بی بەرامبەر بۆ ئەو کەسانەی کە ئەم ئامیرەیان هەیە بەلام من لە وادا هەلە بوم کە وتم VOIP ،
٣- سەیر ئەم ریکلامەیەن بکە لە دوای شەش مانگ کە بەلاش دەبیت بە ٢٥٠٠٠ وە بی سنورە ، کاتیک دەیکریت ئەوەت پیدەلین لەم ریکلمەشدا نوسراوە
http://www.webchinupload.com/files/fanoos.PNG
ئەگەر دەتەوەیت configuration بۆ دەنریم
بەخوای برای من هەمووی کلاواتە داخوا ئەوە هی کام مەسئولە دەیەوە بەوەی دوو عانەی حەرام پەیا بکا.
ئێ دە واڵایی بە بەلاشیش ٥ گێگام ناوێ بۆ یەک مانگی
هەر ئینتەرنێتەک وایەرلێس بی زەعیفە لە کوردستان هەر یەکەکیش وایەر بی سورعەتەکەی ناجێگیرە، ڕێبەر و نەورۆز تیلیکۆم بەس ئینتەرنێت نین بەخوای بەس پارەیان لەو خەڵکە داماوەی وەرگرت هەتا گیرفانی خۆیان پێ بڕ بکەنەوە لەوەتەی ڕێبەرم کڕییە هەتا ئێستا ١٠ کیلۆ بایتم بە حەڵاڵی دەست نەکەوتیە لەناو جەرگەی شاریش ئیلا ئەگەرAlarm دانێم سەعات چواری پێش نوێژی بەیانی هەستم لەوانەیە هەندەک فەرق بکات لەگەڵ وەختەکانی دیکە.
کاک قادر بمانەوئت و نەمانەوی هیلی انترنیت لە کوردستان بە گشتی خاوە بەلام کامە لە هەمویان کەمتر خاو بوو ئەوەیان باشترینە بەلای ئیمەوە (وە فانۆس تلیکۆمیش هی ئاسیا سیلە)
کاک کۆسار عەزیزم وا نیە برای من کوردە کورد حەز دەکات دونیا ببینێ حەز دەکات بگەڕێ حەز دەکات لە گووگڵ لە وێنەی جوان بگەڕێ حەز دەکات سکایپ بکات لەگەڵ خاڵ و مامەکانی لە دەرەوە حەز دەکات نیمبوز بکات لەگەڵ کچاندا هەموو ئەمانە بە ئینتەرنێت دەکرێت بەڵام ئینتەرنێت چ ئینتەرنێت هەر بەڕاستی نەدەبا کورد ئینتەرنێتی هەبا چونکە هەتا ئێستا بە ئینتەرنێتەوە نەبۆتە هیچ – دەورە تۆ ئەگەر لەوەتەی ئینتەرنێت هەیە لە کوردستان شتێکی باش با واتە خێرابا ئەوکات زۆر لەوەی ئێستا زیاتر خەڵک ئینتەرنێتیان بەکاردەهێنا بگرە خەڵک ڕۆشنبیرتر دەبوون وەک لەچاو ئێستا بەس ئەوە نیە شتەکە کوتۆتە دەست دوو ئینسانی نەفس نزم کە پارە بە نیشتیمان دەگۆڕنەوە دەیانەوێ لەوەی ئێستا زیاتر کلک و باڵی خەڵکەکە بکەن دەبینی ئینتەرنێتكی سفریان هێناوە بەس لە پارەی خۆیان زیاد دەکات. کاکە ئەو هەویرە ئاوی زۆر دەوێ کێ حەز دەکات با بەشدار بێت..
کاکە گیان من بۆیە دەلیم کە ئەم خەتە پیدەچیت باش بیت چونکە هی اسیاسیل ، هەموومان دەزانین کە ئاسیا سیل هیلەکەی گرانە بەلام ناشتوانین وازی لیبینی سیاسەتی ئەم کۆمپانیا وایە کە هەول دەدات بەشداربوەکانی زۆر بە خۆیەوە پەیوەست بکات، بۆیە من وای دەبینم کە ئاسیا سیل شیکی بکات کە ئەم خەتە لە خەتەکانی تر جیا بکریتەوە، راستە لە ٦ مانگی یەکەم گران دەکەویت بەلام لە دوای ئەوە نرخەکە باش دەبێ،
وە ماوەیەکە فانۆس کە هی ئاسیایە ۆفەری باش دەدات بە بەشداربوان وەک هەسارەی ٣٩ کە ٣ سەعات بۆ ئاسا بە بەلاش و ١ مانگ بۆ فانۆس بەبەلاش
بۆیە من وای دەبینم کە کۆمپانیایەکی گەورەی وەک ئاسیا سیل بەباشی بیتە ناو مەیدان بۆ کیبرکیکی لەگەل کۆمپانیاکانی تر انترنیت
وە هەموو کەس ئازادە لەوەی کە چی انترنیتیک بەکار دەهینت، بەلام ئەمەی سەرەوە بۆچونی منە
محمد لهقهلادزێ بهلامهوه سهیره ههرکۆمپانیاک هاته کوردستا بهرێکلامهکهی خهلک ڕازی ئهکات کهچی کهچوه بواری ئیشکردنهوه بهقهد یهک چارهگی ڕێکلامهکهی دهمێنێتهوه من ڕێبهر کویک بهکاردێنم کاتی وای ههیه 11بۆ 15کیلۆبایت بۆچرکه ئیشدهکات هیوادارم فانۆز ڕێبهرمان پێ بکات بهفانۆز ئیتر خهت نهگۆڕین
دەستخۆش ئارا بۆ ئەو هەواڵ و لێکدانەوەیە. خەڵک پرس ناکا بۆ فایبەر ئۆپتکیس هەیە و لەوە سوودمەند نابن؟؟
دوای سڵاو و دەستخۆشییم،
ئەو Caption ـەی بۆ وێنە دانراوە و دەرکەوتووە، بە بنەڕەت لەگەڵ ڕووکارەکەیە، یاخود پێوەکراوێکی تایبەت ئەو کارە دەکات؟
@Asos
نەخێر، پێوەکراو نییە. لەکاتی وێنە بارکردندا لە دەربارەی وێنەکە بنووسە بەو شێوەیە دەردەکەوێت. بەڵام ڕووکاریش کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی دەبێت.