چیتر ئامۆژگاری ناکرێیت iPhone 4 بکڕیت
Consumer Reports ماڵپەڕێک و گۆڤارێکی ئەمریکییە، بابەتی پیاچوونەوە (review) و زانیاری و بەراوردی بەرهەمە نوێیەکان ئەکات کە ئەکەونە بازاراوە. کاتی بڵاوبوونەوەی iPhone پیاداچوونەوەیان بۆ ئەو بەرهەمە کردووە، بە یەکێک لە باشترین مۆبایلەکان دانراوە و لە لیستی ئامۆژگاریکراوەکان دانراوە بۆ کڕین. بەڵام دوێنێ بابەتێکیان بڵاو کردووەتەوە، تیایدا باس لە کێشەی زەقی ئاریەڵەکەی (antenna) داکات و بە هۆکارێکی دادەنێت بۆ نەکڕینی iPhone4.
Consumer Reports لە تاقیکردنەوەکەیاندا ٣ مۆبایلی iPhone 4 ـیان کڕیوە لە سێ کۆگای جیاواز لە نیو یۆڕک، لە ئەنجی تاقیکردنەوەدا ڕاستی کێشەی وەرگری هەستەوەر (antenna receptor)یان سەلماند. بۆیە دوێنێ لە بابەتەکەیاندا نووسیویانە کە ئامۆژگاری بەکارهێنەران ناکەن بە کڕینی iPhone 4.
iPhone 4 کە چوارەمین وەشانی ئامێری iPhoneـە مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە. وەک وەشانەکانی پێشتر بە سەدان کەس لەبەردەم کۆگاکانی فرۆشتنی ئایفۆن وەستابوون و لەماوەی ٣ ڕۆژی یەکەمدا ١.٧ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا. بەڵام هەر زوو بەکارهێنەران بوونی کێشەیەکیان ورووژاند کە ئەویش کێشەی وەرگری هەستەوەرەکەی بوو کاتێک دەستی بەکارهێنەر بەر سووچی چەپی لای خوارەوەی ئایفۆنەکە دەکەوێت. کێشەکە دەبێتە هۆی نەمانی ٤ سیگناڵ یان زیاتر و داخستنەوەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان یان خاوبوونەوەی خێرایی ئینتەرنێت.
لەم ڤیدیۆیەدا بە ڕوونی دیارە کە لەکاتی دەستلێدان لە هەستەوەرەکەی سیگناڵەکانی کەم ئەبێتەوە:
ئەپڵ پێشتر ئەو کێشەیەی بە هەڵەیەکی نەرمەواڵەیی دانا کە لەماوەی دوو هەفتەداا بە نوێکردنەوەیەکی سیستەمەکە (firmware update) کێشەکە چارەسەر ئەبێت. ئەپڵ ئاماژە بەوە ئەکات و ئەڵێت “ئایفۆن ٤ کێشەیەکی نەرمەواڵەیی هەیە کە ٢ باڕ زیاتر پیشان ئەیات وەک لەوەی کە هەیە، بۆیە لەکاتی دەستلێدان لە شوێنی وەرگرەکەی تەنها ٢ باڕ کەم ئەبێتەوە، ئەمەش لە زۆر مۆبایلی وەک درۆید، نۆکیا و RIMدا هەیە” بەڵام دواتر Gizmodo ئەوەی بڵاوکردەوە کە AppleCare ئەڵێت نوێکردنەوەی سیستەمەکە چارەسەری کێشەکە ناکات. چارەسەری کێشەی وەرگرەکە بە وازهێنانە لە هەڵگرتنی ئایفۆن بە شێوەیەک کە کە سووچی لای چەپی ئایفۆنەکە دابپۆشێت یان جۆرە کەیسێکی بۆ بکڕیت کە نرخی ٣٠$ە.
کێشەکانی تری iPhone 4
iPhone 4 تەنها کێشەی وەرگری هەستەوەری نییە. بەپێی ماڵپەڕی Gizmodo ئەم کێشانەی تریشی هەیە:
- نەناسینەوەی SIM Card لە هەندێک ئایفۆندا.
- نەکوژانەوەی شاشە لەکاتی پەیوەندی تەلەفۆنی کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرکەوتنی دەموچاو بە هەندێک دوگمەی سەر شاشەکە، لەوانە بێدەنگکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی (Mute).
- کێشەی مایکرۆفۆن.
- هەندێکجار کامێراکە ناکرێتەوە.
- دوگمەکانی دەنگ زیادکردن و کزکردن پێچەوانە بوونەتەوە.
- زەردبوونی شاشەکە.
بێگومان ئەم شەش خاڵە لەهەموو ئایفۆنێکدا نییە.
توانج لەسەر iPhone 4
بوونی ئەو کێشەیەی ئایفۆن بووەتە هۆی ئەوەی هەندێ کۆمپانیای تری دروستکەری ئامێری مۆبایل ئەو خاڵە لاوازییە بقۆزنەوە و بەوەی کە مۆبایلەکانی ئەمان ئەتوانرێت بە هەر شێوەیەک بتەوێت هەڵبگیرێت. نۆکیا چەند ڕۆژێکی کەم لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کێشەکە بابەتێکی پڕ توانجی نووسیوە ئاماژە بەو شێوازانە ئەکات کە ئەتوانیت نۆکیاکەت هەڵبگریت. مۆتۆڕۆلاش بۆ ئامێری Droid X پۆستەرێکی دروست کردووە کە تیایدا نووسراوە “دوو هەستەوەری تیادایە کە ڕێگەت پێ ئەیات چۆن بتەوێت هەڵیبگریت”.





وەللە سەیرە کە پێش خستنە بازارەوە تاقی نەکراوەتەوە بە باشی چونکە گەر تاقی بکرایتەوە بە تەواوی تووشی ئەو هەموو کێشەیە نە ئەبوو ، هەق وایە هەمووی سەحب کاتەوەو چارەسەری کێشەکانی بکات ئەوەی لام سەیرە ئەوەیە کە بەردەوامە لە فرۆشتن بەڕاستی ئەمە لە سەیر سەیرترە .
سەحب بکاتەوە؟ ههه سەیری ئەم بابەتە بکە:
http://www.intomobile.com/2010/07/13/apple-doesnt-like-iphone-4-antenna-discussion-in-support-forums-purges-related-threads
ئەڵێ ئەپڵ ڕێ بە بەکارهێنەر نایات باس لە کێشەی وەرگری هەستەوەری ئایفۆن ٤ بکات. پەیامەکان ئەسڕرێتەوە :)
من لام سەیر نییە کە هەر لێی ئەفرۆشرێت. چونکە بەکارهێنەری ئایفۆن زیاتر ئەوانەن کە گرنگی بە دەرکەوتن و دیمەن ئەیەن نەک کراوەیی بەکارهێنان و کۆیلایەتی ئەپڵ.
سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە. بەجوانی گوێی لێبگرە زۆر بەقوەتە:
http://www.youtube.com/watch?v=FL7yD-0pqZg
چەند خاڵی پێ ئەڵێت تا ئایفۆن نەکڕێت کەچی هەر سوورە لەسەر کڕینی ئایفۆن. لە ئەخیرا ئەڵێت لەبەر ئەوەی ئایفۆنە بۆیە ئەمەوێت :) زۆربەی بەکارهێنەرانی ئایفۆن لەو شێوەیەن خۆشیان نازانن بۆ ئەیانەوێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشا هەندێکیان هەیە geek ـن.
وەللەی ئەوەی یەکەم شەرمەزاریە بۆ ئەپڵ کە هەستێت بەسڕینەوەی بابەتی پەیوەندیدار بە بێتەلەکەیەوە کۆمێنتەکانیشم خوێنەوە لەو ماڵپەڕە یەکێک نووسیویەتی بابەت دووبارە بۆتەوە بۆیە سڕیویانەتەوە ئەوەیەکێکە لەوەی ڤیدیۆکە هههه
بۆ ئەم ووشانە نازانم بەڵام ووشانی پێشتر ستارت ئەپی ئەمەنە خاوە تووشی دڵ خاو بوونەوەت ئەکات
بابێنە سەر ڤیدیۆکە زۆر بەقوەتە ئەوە لە جەماعەتی نەو دیسکەکانە وەری ناگرێت تا ئێوارە بۆی باسکە کە شتی لەوەباشتر و هەرزانتر و بێکێشە تر هەیە سودی نییە تازە ئەنفلۆنزای ئای فۆن لێی یاوە و چاک بوونەوەی مەحاڵە ههههه جنێوی چاکیشی تیایە هههه بەمە زۆر پێ کەنیم کەوتی
u killed me I’m no longer a live هههههههههه کابرای تێکیا ههه زۆر بەقوەتە،
باشە بەرای تۆ لەم کاتەیا باشترین مۆبایل چییە؟ بۆنمونە بتوانی پەیوەندی بکەیت بە بێ تەلەوە و تەچ سکرین بێت و سیستمێکی کارپێکردنی باشی لەسەر بێت ، نرخی گونجاو بێت ڕام و (بیرگەی کاتی ) پڕۆسیسەر (یەکەی چارەسەری ناوەندی ) لەو ئاستەدا بێت کە زوو زوو توشی دێد لۆک نەبێت یان زوو زوو خاو نەبێتەوە؟
پێشنیار ئەکەم بابەتێکی وا بنووسیت یان لێرە گرنگی بەیت بەوەی کە چ کاڵیەک باشە و کامە باش نییە و شیاوی کڕین نییە ئەمەم لە مالپەڕە ئینگلیزیەکانا زۆر بینیوە کە کالا ئەلیکترۆنیەکان هەڵ ئەسنگێنن ئەگەر کاتت هەبێت وەک ئەم بابەتە جار جارە هەڵسەنگاندنی باش و خراپ بکەیت شتێکی باشە
هەر بمێنیت.
بابەت دووبارە بووەتەوە بۆیە سڕیویانەتەوە؟ ههه ئێ خۆ ئەمە ئەپڵیکەیشن ستۆرەکەیان نییە کە ئۆپرا مینییان ڕەفز کردەوە وتیان لەبەر ئەوەی ئیشەکەی دووبارەیە، ئایفۆن خۆی وێبگەڕی تیایە. چەند ملیۆن کەس سەدان دۆلاریان یاوە بە ئایفۆن ناکرێ بڵێی بە هەمووتان یەک بابەت بنووسن.
ڕۆژێک وێنەیەکی زۆر جوانم بینی. دەستێک بوو سێ پەنجەی لێکرابووەوە بە نەشتەرگەری. نووسرابوو چارەسەر بۆ کێشەی وەرگری ئایفۆن ٤ :) بەداخەوە نەم دۆزیەوە لێرە دایبنێم.
خۆی باشترین مۆبایل ئەکەوێتە سەر ئارەزووی خۆت کە چیت ئەوێ بە مۆبایلەکە بکەیت؟
ئەگەر تۆ کەسێکی شەو و ڕۆژ بەرنامە دائەگریت و یاری زۆر بە مۆبایل ئەکەیت، ئایفۆن باشترینە. لە یارییا زۆر پێشکەوتووترە لە سیستەمەکانی تر. بەلای ئەندرۆیدا هەر مەڕۆ بۆ یاری. سیمبیانیش بەهەمان شێوە.
ئەندرۆیدیش پڕۆگرامی زۆرە لەهەمان کاتدا کراوەیە و هەڵبژاردنت هەیە کە چ جۆرە ڕەقەواڵەیەک هەڵ ئەبژێریت.
ئەگەر کامێرات ئەوێت ئەوە نۆکیا باشترین هاوڕێتە. نۆکیا بە کوالیتی بەرزی کامێراکانی ناسراوە کە هیچ کۆمپانیایەکی تر پێی ناگاتەوە. لێرە هەندێک وێنەی نۆکیاکەمی تیایە: http://www.flickr.com/photos/ara-qadir/
ئێستا ئەگەر سیمبیان نوێ نەبووایەتەوە و Nokia N8 بەڕێوە نەبووایە بێ سێ و دوو Nexus Oneێکم ئەکڕی. من تا ئێستا بەکارم نەهێناوە بەڵام تایبەتمەندییەکانیشی زۆر بەرزە. ٥١٢ مێگابایت ڕام و ١ گێگاهێرتز پڕۆسێسەر و شاشەی ٣.٧ ئینچ و سیستەمەکەش نوێ ئەکرێتەوە بۆ ئەندرۆید ٢،٢. هەرچەندە ئێستا هاندی تر بە ئەندرۆید و تایبەتمەندی بەرزترەوە هەن بەڵام من حەزم لەو شاشە ٤ ئینچ و ٤.٣ ئینچانە نییە چونکە قەبارەی مۆبایلەکە زۆر گەورەیە. ئەوەی کە ئەیڵێیت Nexus One هەمووی تیایە. Nokia N8یش ئەوانەی تیایە کە تۆ ئەتەوێت بەڵام جارێ بە لانی کەمەوە ٢ مانگی ماوە دەرچوونی.
بۆ هەڵسەنگاندن زۆر حەزم لەوەیە بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە خۆت ئەو مۆبایلانەت نەبێت چۆن هەڵی بسەنگێنیت؟ خوێندنەوە و بینینی ڤیدیۆ بەسەر هێڵ بەعمەلی ئەوە نایەت هەڵسەنگاندنی لەسەر بکەیت.
بیرم لەوە کردبووەوە کە ماڵپەڕێکی ئینگلیزی بکەمەوە تایبەت بە نۆکیا و هەواڵ و هەڵسەنگاندن و شتی پەیوەندیداری تیا بڵاو بکەمەوە. بەڵام گەیشتنی هاندەکان دڕەنگ بە ئێرە ساردی کردمەوە.
نەوەللە ئاراگیان من تاقەتی xbox 360 کەمم زۆر نییە چ جای بە مۆبایل یاری کەم ، ئەوەی پێویستمە هەبێت
WiFi
touch screen
Ram & cpuئەوەی باست کردووە زۆر باشە
secondary memory بۆنمونە ١٠ گێگا کەمتر نەبێت
لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە سەپۆرتی زمانی کوردی بکردایە بەڵام وابزانم ئەمەیان مەحاڵە
من پەلەم نییە ئەوەنە گوێ نایەمە مۆبایل زۆریش شارەزانیم لێێ بەڵام ئەمجارە ئەمەوێت شتێک بکڕم هەنێک کار ئاسانی ترم بۆبکات جگە لەکۆڵ و ڤیدیۆ و فۆتۆ
وێنەکانتم همووی بینیوە کامێرایەکی باشە کە بەشەویش ڕیسۆڵیوشنی تێک نە چووە ، بەگشتی زۆر جوانن تۆ بۆخۆشت دەستی وێنەگرتنت هەیە ئەوەی من بینیومە لە ویکی و لێرە و لە فەیس بووکیش
بۆ خێرایی ئینتەنێت جگە لە میگۆ کە تا ئێستا دەنەچووە، ئەندرۆید لە هەموو سیستەمەکانی تر خێرا ترە. بەتایبەت Nexus One کە ئەندرۆید ٢.٢ی لەسەر ئەمیان خێراترینیانە. نۆکیا ن٨ ـیش wi-fi b/g/nی تیایە کە خێراترینیانە. بەڵام بۆ ئێمە ئەو شتانە گرنگ نین چونکە باشترین خێرایی ئینتەرنێتمان ناگاتە چارەکی توانای ئەو مۆبایلانە.
Nexus One ڕام و پرۆسێسەری ٥١٢ مێگابایت و ١ گێگاهێرتزە (ئەمە تا ئێستا بەرزترینە). نۆکیا ن٨ ٢٥٦ مێگابایت و ٦٨٠ گێگاهێرتز بەڵام Graphic Acceleratorی هەیە بۆیە خێرایییەکەی کە تاقیکراوەتەوە لە ١ گێگاهێرتزەکانی ئەندرۆید و ئایفۆن خێراترە، بەڵام ڕامی کەمە کە لەوانەیە نەهێڵێت ئەپڵیکەیشنی زۆر بکەیتەوە. بەڵام لە ڤیدیۆیەکدا پیشانی یاوە کە نۆکیا ن٨ پانزە ئەپڵیکەیشنی کردووەتەوە.
ئەندرۆید نازانم پاڵپشتی کوردی ئەکات یان نا. بەڵام نۆکیا ئەتوانیت فۆنتی یونیکۆدی بۆ دابنێیت، ئەیخوێنێتەوە بەڵام هەندێ پیت بەیەکدا نانووسێن. چاوەڕێ بکە ئەمڕۆ بابەتێک بڵاو ئەکەمەوە لەسەر ئەوە.
ئەگەر پەلەت نییە من نۆکیا ن٨ ڕیکۆمێند ئەکەم. سیستەمەکەی لێ دەربچێ کە سیمبیانە ئەگینا لە زۆربەی شتدا لە سەروو مۆبایلەکانی ترەوەیە.
سەیری تایبەتمەندییەکانی:
http://www.gsmarena.com/nokia_n8-3252.php