کۆمەڵێک وێنەی Nokia N9/نۆکیا ن٩ دزەی کرد
Nokia N9 کە سیستەمی کارگێڕی میگۆی لەسەرە، ئەمڕۆ کۆمەڵێک وێنەی دزەی کرد بەناو ئینتەرنێتدا. هێشتا Nokia N9 لەلایەن نۆکیاوە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، جگە لەوەی کە N9 بەرزترین ئاستی مۆبایلی نۆکیایە و مۆبایلێکی سەرکەوتووتری Nokia N900ـەیە کە بە Mobile-Computer هەژمار دەکرێت.
بەپێی وتەی ئانسی ڤانجۆکی نۆکیا ن٨ دواین مۆبایلی نۆکیا دەبێت کە سیستەمی سیمبیانی لەسەر بێت. لەدوای نۆکیا ن٨ەوە مۆبایلەکانی نۆکیا سیستەمی میگۆیان لەسەر دەبێت، کە ئەوانیش نۆکیا ن٩ و هاوشێوەکانی دەبێت.
لەدوای کەوتنە بازارەوەی نۆکیا ن٩٠٠ بە سیستەمی مایمۆوە (ئێستا میگۆ) پێشوازییەکی باش لەو هەوڵەی نۆکیا کرا بۆ بەکارهێنانی سیستەمێکی تر جگە لە سیمبیان و تا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە نۆکیا دەستبەرداری سیستەمی سیمبیان دەبێت بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکانی. بەڵام دەنگۆکان بە پێچەوانەوە دەرچوو و نۆکیا پەرەی بە سیستەمی سیمبیان دا و لەگەڵ ئینتێلدا یەکی گرت بۆ باشترکردنی سیستەمی مایمۆ و گەیاندنییە ئاستی سیستەمێکی کۆمپیوتەری.
ئەگەر نازاننیت میگۆ چییە؟ میگۆ دابەشکردنێکی لینوکسە کە لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو دابەشکردنی مایمۆی نۆکیا و مۆبلینی ئینتێلەوە دروست بوو و لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایلی ئەم ساڵدا ئەو یەکگرتنە ڕاگەیەندرا. لە چاوگ زیاتر بخوێنەوە لەسەر میگۆ.
هیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە لەسەر تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە، بەڵکو تەنها چەند وێنەیەکە. دوور نییە مانگی داهاتوو لە Nokia World ئەم مۆبایلە چاوەڕوانکراوە ڕابگەیەندرێت.
کرتە لە وێنەکان بکە بۆ بینین بە گەورەیی.
[سەرچاوە Eldar Murtzin بەهۆی IntoMobile]








