چۆنێتی نووسین بە پیتی کوردی
چۆنێتی نووسین بە کوردی لە ویندۆز
لە ویندۆزدا تەختەکلیلی کوردی بوونی نییە، بۆیە پێویست بە دامەزراندنی تەختەکلیلێک دەکات. لێرەوە چۆنێتی بەکوردی نووسین فێربە.
١. کرتە لە دوگمەی داگرتن بکە لە سەرەوە بۆ داگرتنی تەختەکلیلەکە و پاشان لە شوێنێک لەنێو کۆمپیوتەرەکەت پاشەکەوتی بکە.
٢. پاشان دوو کرتە لە پەڕگەی دامەزراندن / Setup File بکە کە داتگرتووە تا پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە.
٣. پەنجەرەی دامەزراندن کە دەکرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە، چەند جارێک کرتە لە دوگەمەی Next و Install بکە تا پڕۆگرامەکە دادەمەزرێت.
لەکۆتاییی دامەزراندندا پەڕگەی بمخوێنەوە / Readme دەکرێتەوە کە دیمەنی تەختەکلیلەکانی تیادایە. تەماشای تەختەکلیلەکان بکە تا بزانیت پیتەکان چۆن ڕیزکراون لەسەر تەختەکلیل.
لێرەدا تەختەکلیل دامەزراوە و ئێستا پێویستە تەختەکلیلەکە زیاد بکەیت. بۆ ئەوەش ئەو هەنگاوانەی ماون جێبەجێی بکە:
٤. بڕۆ بۆ Control Panel و Region and Language بکەرەوە (یان تەنها لە Run بنووسە intl.cpl).
٥. پاش ئەوە پەنجەرەیەک دەکرێتەوە، وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا. یەکەم جار کرتە لە تابی Keyboards and Languages بکە پاشان کرتە لە دوگمەی Change Keyboards بکە. (لە ویندۆز XP لەجیاتی Change Keyboards نووسراوە Details)
٦. پاشان ئەم پەنجەرەیەی خوارەوە دەکرێتەوە، کرتە لە دوگمەی Add بکە.
٧. لێرەدا پەنجەرەیەکی نوێ دەکرێتەوە کە تیایدا دەتوانیت تەختەکلیلێک دیاریبکەیت بۆ نووسین. لە لیستەکەدا بگەڕێ بەدوای Arabic (Iraq) و کرتە لە نیشانەی + بکە تا لیستی تەختەکلیلەکانی ئەو وڵاتە نیشان بدات.
تەماشای وێنەکەی خوارەوە بکە. وەک دیارە تەختەکلیلەکانی چاوگ بە ڕەنگی سوور دیاری کراوە. نیشانەی ڕاست بدە لەو تەختەکلیلەی ئەتەوێت پێی بنووسیت پاشان کرتە لە OK بکە.
تێبینی: تەختەکلیلی Chawg Arabic-Based لەسەر بنەمای زمانی عەرەبییە (وەک ئەم وێنەیە) و بۆ ناوخۆی کوردستان دروست کراوە. پیتەکان بەهەمان شێوەی پیتە عەرەبییەکانی سەر تەختەکلیل (کیبۆرد)ی کۆمپیوتەرەکەت ڕیزکراون. بەڵام ئەگەر لە دەرەوەی کوردستانیت و تەختەکلیلی کۆمپیوتەرەکەت پیتە عەرەبییەکانی لەسەر نەنووسراوە (وەک ئەم وێنەیە)، ئەوا سوود لە تەختەکلیلی Chawg English-Based دەبینیت. لەم تەختەکلیلەدا پیتە کوردییەکان بە شێوەی پیتە ئینگلیزییەکان ڕیزکراون. بۆ نموونە پیتی P دەنووسێت “پ”، پیتی O دەنووسێت “ۆ”، پیتی J دەنووسێت “ژ”، وە هەروەها..
بۆ بینینی شێوازی ڕیزبوونی پیتەکان لەسەر هەردوو تەختەکلیلە کوردییەکە تەماشای ئەم وێنەیە بکە کە ڕوونی دەکاتەوە: کرتە لێرە بکە.
پیرۆزە!!! ئێستا زمانی کوردیت زیاد کرد و دەتوانیت بە کوردی بنووسیت :). لە بەشی خوارەوەی ڕاستی شاشەی کۆمپیوتەرەکەت زمانی عەرەبیی ئێراقی تیادایە. کرتە لە عەرەبی ئێراق بکە تا بە پیتی کوردی بنووسیت.
تێبینی: ئەگەر لە تەنیشت AR ـەکەوە وێنەی تەختەکلیل / کیبۆردێک دەرکەوت، ئەوا کرتەی لێ بکە و تەختەکلیلەکەی چاوگ کرتە لێ بکە.
ئێستا زمانی کوردیت زیاد کرد؟ ئەتوانی بە کوردی بنووسیت؟ هەر کێشەیەکت هەیە لەخوارەوە بۆمان بنووسە!







دەستتان خۆش بێت کاریضکى زۆر باشتان کردووە، من ڕزگارم بوو لە وەرگێڕانی پیتەکان بۆ یونیکورد.
دەستان خۆشبێت سەرکەوتوو بەردەوام بن
دەستان خۆشبی بەراستى دەمیک بوو بەدواى فونتى کوردیا ئەگەرام بۆى لە ئەنتەرنیتا بە کوردى بنوسم دەستان خۆشبیت سەرکەوتو بن ………..
زۆر زۆر سوپاس بۆ ئێوە دەستان خۆش
دەستاخۆش بى بەراستى سووپاسى خوداى گەورەى دەویت کە لەناو گەلى کورددا
چەند دلسۆزیکى وەک ئیوە هەیە ک بەدواى هەوالى تازەدا دەگەرین و ئاشناى دەکەن بە کوورددان
دەستان خۆشبێت من زۆر پێویستم پێبوو
زۆر سوباس
دەستــــــــــــــــــــــــــــــــــێـت وە خوش هەردەم بەرەڤ پێشڤە بچن…….زور سوپاس….کارەکێ پیروزە…
هیڤیا من ئە وە هەمی مفای ژێ ببینن…
من بؤ نا بيت بة كوردي
تکایە بە هەنگاوەکاندا بچۆرەوە، دڵنیابە لەوەی بە دروستی ئەنجامت داون. ئەو بەڕێزانەی سەرەوە هەر لەو ٧ خاڵەوە ئەنجامیان داوە.
زۆر زۆر سوپاس….
دةستان خؤش زؤر سوپاس بؤ خزمةت گوزاريةكانتان
سلاو ، کاکه دستان خوش بی ، سپاس بو ویبگه جوانه که تان
بو هاست و دومین له خزمه ت تان دا هه ین .
سپاس
محمد حسن زاده
دەستان خۆشبێ هیوادارم سەرکەووتوبن هەمیشە.دووبارە دەستانخۆش
زۆر سوپاس بۆ ئەرک و ماندوو بوونتان دەستتان خۆش و نمونەان زۆر بێت .
دەستان خۆش بێت
دەسەکانتان خۆش بێت بەڕاستى کارێکى جوانتان کردوەبەراستى چاوگن وەچوگێکى ڕونیشن
شتێکى زۆر جوانە دەستان خۆش بێت…
دەستەکانتان خۆش بیت، بەڕاستى کارێکتان کردوە وێنەى نیە، ئەمە دەبێت بە مێژوو بۆ بەرێزتان
پرسیارێکم هەبوو، ئەگەر وەلامم بدەنەوە، لە ئەرەبیک لێی ئاوت، من زۆر بەدواى پیتى ظ گەرام نەمدۆزیەوە، ئایا ئەم پیتەى تیایە؟
سڵاوى خواى گەورەتان لێبێت. باوەڕتان بێت ماوەیەکى زۆرە بۆ ئەم بەرنامەیە ئەگەڕێم وە دەستم کەوت. دەست خۆشى لەیەک بەیەکتان دەکەم خواى گەورە پاداشتان بداتەوە. بەرنامەکە بەتەواوى ئیش دەکات بەتایبەتى لەسەر ئەو لاپتۆپانەى کە ٦٤ بیتن.
دوبارە سوپاس
baraste das xoshetan le akm barste karektan kerd kam weneya .yaxwa tamn drezhew lash sax ben nmwnatan zoer bet .
tkaya yarmatinm ban kompiutarakam windows (7)a am fonta qbull nakat chey bkam supas!
نمونەتان زۆربى شاکارتان کردوە
کاک سەمیر بە تەختەکلیلەکەدا دەچمەوە، پێم وابێت ئەو پیتەم لەبیر چووە دایبنێم. سوپاس کە ئاگادارت کردمەوە.
سوپاس کاک ڕەوەند، تەنها خۆمم :)
بەڕێز دیلان، کار دەکات هەموومان لەسەر ویندۆز ٧ دامان مەزراندووە و کاری کردووە. بە هەنگاوەکاندا بچۆرەوە تکایە. ئەگەر بۆت ئەنجام نەدرا بۆمان بنووسە لە کوێ کێشەت هەیە.
ئاى بەدواى ئەمەیە گەڕاوم دەستان خۆش نەجاتمان بوو لە وەڕگێڕانى فۆنت
slaw , bbura mn awanm krd har chand window mn zor jiwaza lawani data nawa window srv.pa.2 bo zaniarit hich nagorawa
barez ara rasta laua achet auay tosh windows y 7 bet balam fire wall y windowsakam rega nadat run lasar fontaka bkam ale am fonta dabeta hoy kesha bo kompiutarakat otomatic aisretaua haulmda fire wall off bkam sarkautu nabum…
هەموو هەنگاوەکان لە ویندۆز XP ـدا هەمان شتە تەنها لە خاڵی کۆتاییدا نەبێت کە تەختەکلیلەکە بەم شێوەیە زیاد دەکرێت کە لەم وێنەیەدایە:
http://www.yesjapan.com/images/add_input_language.jpg
bbura uabzanm la mabasty mn tenagashtit ba har7al supas bo xot u mallparakash hiuay bardauamy u pr zaniary
زۆر سۆپاس بۆ ئەرکو ماندوو بونتان دەستان خۆش و سەر کەوتووبن لەخزموت گەیاندن بەردەوام بن
د ه ستان خؤش بى
dasttan xosh….esheky zor chaktan krdwa
دەستتان خۆس بیت سوپاستان ئەکەم
aw bernameya lay mn esh nakat nazanm bochy? bernamayaky zor basha
tkaya gar datwann hawkarem bkan!!
هەزار ڕەحمەت لە دایک و باکت ،،، بەڕاستی کارێکی زۆر گەورەو گرنگت کرد و خزمەتێکی زۆرت پێ گەیاندین زۆر زۆر سوپاست ئەکەم کە خۆم بەتایبەت زۆر سوودم لێوەرگرت چونکە زۆر کوردی وعەرەبی بەکار ئەهێنم لە نوسینەکانم ،، هیوای سەرکەوتن وبەردەوامیت بۆ دەخوازم نمونەتان زۆر بێت
زؤر به سووده , ده ستان خؤش
هه زار رِه حمه ت له مردووتان . ئه ى ئافه رين
بەراستی زۆر جوانە دەستوو خۆش بئ هەر بژین و بەردەوام بن
dastan xo6byt
dastan xoshbet
دەستخۆش بەم کی بۆردە نووسیم
slaw zahmat nabet 1 prsyar mn dam bazandwa balam nazanm la kwewa fontakam bkam ba arabi chwnka mn awam pshan nayat ka la wenakaya dat nawa ka klik lasar arabic bkam lai shahnw shtakawa niya atwanm la kiwa bihenm?
دهستتان خۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆش
سسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسوباس
سه لام عليكم به راستى زؤر سوپاستان ده که م ئنشاالله هه ر پیتێک خواى گه وره به چاکه بۆتان بنوسى ئامین بس چۆن بتوانم بۆ مۆبایل خه زن بکه م یاخود چۆن دایبه زێنم بۆمۆبایلى نۆکیا ئێکس پلێس یارمه تیم بده ممونتان ئە بم….
دەستان خۆش