![anonymous_thumb[1] anonymous_thumb[1]](http://www.krte.org/wp-content/uploads/anonymous_thumb1-100x100.jpg)
گروپی چالاکوانی Anonymous له ڤیدیۆیهکدا ڕای دهگهیهنن که له ٥ی تشرینی دووهم هێرشێک دهکهنه سهر ماڵپهری Facebook له کاری دهخهن. ههر ئهم گروپه بوو که له ماوهی پێشودا هێرشیان کرده سهر Pentagon , News Corp , Sony چهند شوێنێکی تر.
درێژەی بابەت …

Samsung Galaxy Tab 10.1 ئەو تابلێت/تاتەپێژمێرەی کە بە ڕکابەرێکی سەرەکی iPad 2 دادەنرێت لەلایەن دادگایەکی ئەڵمانییەوە بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشی دەدرێت لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا.
درێژەی بابەت …

IEEE 802.22 کە ستانداردێکی نوێ پەخشکردنی وایەرلێسە، لەلایەن پەیمانگای IEEEـەوە ڕاگەیەندرا کە دەتوانێت تا ١٠٠ کیلۆمەتر بێتەل پەخش بکات ئەویش بە سوووەرگرتن لە هەردوو باندی تەلەفزیۆنیی VHF و UHF بەبێ ئەوەی تێکەڵبوون لەنێوان شەپۆلەکاندا ڕووبدات.
درێژەی بابەت …

لەدوای پەیماننامەکەی نۆکیا و مایکرۆسۆفت، نۆکیا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کرد یەکێک لەوانەی گۆڕینی ناوی Ovi بۆ Nokia لە بەرهەمەکاندا. وەک گۆڕینی ناوی Ovi Maps بۆ Nokia Maps. لە وەشانی ٣.٠٦ی Ovi Maps دا و لەگەڵ دەرچوونی نۆکیا ن٨، س٧ و ئەو مۆبایلانەی تری بە سیستەمی سیمبیان ٣ دەرچوون نەخشەی سەرجەم شارەکانی کوردستان و ئێراقی تیادا بوو.
درێژەی بابەت …
حوزهیران 17th, 2011
ئارا

Angry Birds یارییەکی بەناوبانگی مۆبایلە کە لەسەر سیستەمی iOS، سیمبیان، ئەندرۆید، ویندۆز و زۆرێک سیستەمکی تر کار دەکات و تەنانەت لەشێوەی یاریی سەر مێزیشدا دروست کراوە. بەردەوامبە لە خوێندنەوەی درێژەی بابەت تا چۆنێتی یاریکردن بەسەرهێڵ بزانیت.
درێژەی بابەت …

هەر چوار کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، نۆکیا، سۆنی ئیریکسۆن و HTC داوای هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتیی ناوی بازرگانیی App Store لە ‘ئۆفیسی ناوی بازرگانیی یەکێتی ئەورووپا’ دەکەن کە لەلایەن ئەپڵەوە تۆمارکراوە.
درێژەی بابەت …

Google I/O کۆنفرانسێکی ساڵانەی گووگڵە بۆ پەرەپێدەران کە تیایدا هەنێ بەرهەم و تایبەتمەندی نوێی بەرهەمەکانی گووگڵ دەخرێنە ڕوو. دوێنێ ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی Google I/Oی ئەمساڵ بەڕێوەچوو کە چەند گۆڕانکارییەک خرانە ڕوو. لە درێژەی بابەت زیاتر بخوێنەوە.
درێژەی بابەت …

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی مایکرۆسۆفت و سکایپ، ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت پڕۆگرامی پەیوەندیی دەنگ و گرتەیی سکایپی بە بڕی ٨.٥ بلیۆن دۆلار کڕیوە. بەم شێوەیەش سکایپ دەبێتە بەشێک لە مایکرۆسۆفت و Tony Batesـی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سکایپ دەبێتە سەرۆکی بەشی مایکرۆسۆفت سکایپ. سکایپیش تێهەڵکێشی بەرهەمەکانی Windows Phone، Xbox، و Kinect دەکات.
درێژەی بابەت …

دوێنێ بڵاگی گووگڵ بڵاوی کردەوە کە گووگڵ هەردوو دۆمەینی وڵاتی ئێراق google.iq و تونس google.tnی کردۆتەوە کە بەهۆیەوە هاوڵاتیانی ئەو دوو وڵاتە دەتوانن لەو دوو دۆمەینە بگەڕێن لەبری دۆمەینی google.com.
درێژەی بابەت …
ئەگەر کەسێک بیت ئیینتەرنێتی مۆبایلەکەت بەکاربهێنیت ئەوە بەدڵنیاییەوە ناوی Opera Mobile & Opera Miniـت بیستووە کە هەردووکیان وێبگەڕێکن بۆ کردنەوەی ئینتەرنێت بەکاردێت.
درێژەی بابەت …