پاراستنی زانیاریه‌کانت له Facebook له هێرشه‌که‌ی Anonymous
له بابه‌تێکی پێشوودا باسمان له‌وه کرد که گروپی چالاکوان به ناوی Anonymous ڕایان گه‌یاندووه که له پێنجی مانگی تشرینی دووه‌م هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ماڵپه‌ری Facebook له ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌م گروپه هۆکاری ئه‌م هێرشه ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ماڵپه‌ری Facebook زانیاری تاکه‌که‌سی به هه‌ندێ ده‌زگای حکومی میسر و سوریا فرۆشتۆته‌وه.
به‌س ئایا ئه‌م گروپه ئه‌و کاره‌یان پێ ده‌کرێ؟ Facebook یه‌کێکه له هه‌ره ماڵپه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌م کاته و به‌دڵنیایه‌وه ئه‌وانیش هه‌موو توانای خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره سه‌ر نه‌گرێت.
به‌س هه‌ر بۆ دڵنیا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمێنت و نامه‌و وێنه‌کان..هتد نه‌فه‌وتێن ئه‌گه‌ر هێرشه‌که سه‌ر بگرێت، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بکه.
١) بڕۆ سه‌ر Account> Account Settings

٢) کرته له‌سه‌ر Download a copy of your Facebook Data بکه.
٣) پاش چه‌ند کاژێرێک email ێکت پێ ده‌گات ده‌ڵێت زانیاریه‌کانت ئاماده‌یه بۆ داگرتن.
٤) هه‌نگاوی یه‌که‌م و دووه‌م دوباره بکه‌ره‌وه پاشان ئه‌م په‌ڕه‌یه ده‌کرێته‌وه:
٥) تێپه‌ڕه وشه‌ی نهێنیت داخڵ بکه‌و زانیاره‌یه‌کانت پاشه‌که‌وت بکه.





