ئەتەوێت ٢١ دانە Nokia C7 ببەیتەوە بۆ خۆت و ٢٠ هاوڕێت؟
نۆکیا لە فەیسبووک پێشبڕکێیەکی کردۆتەوە کە ١٠٥ دانە لە نۆکیا س٧ (Nokia C7) ئەبەخشێتەوە بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک کە زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنن. ئەم پێشبڕکێیە تا ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ بەردەوام دەبێت.
نۆکیا س٧/Nokia C7
Nokia C7 مۆبایلێکی نوێی نۆکیایە کە کار بە سیستەمی نوێی سیمبیان ٣ دەکات و زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی نۆکیا ن٨ی هەیە.
پێشبڕکێکە چۆنە؟
پێشبڕکێکە بەشێوەی دەنگدانە. بەکارهێنەران دەنگ بە بەکارهێنەرانی تر ئەدەن. ئەو پێنج بەکارهێنەرەی زۆرترین دەنگیان هێناوە مۆبایلێکی نۆکیا س٧ وەردەگرن. ئەو ١٠٠ مۆبایلەی تر ئەدرێت بە دەنگدەرەکان. دەنگدەرەکانی ئەو ٥ براوەیە. واتە ٢٠ لە دەنگدەرەکانی هەر یەکێک لەو ٥ براوەیەش مۆبایێک وەردەگرن.
بۆ نموونە لە پێشبڕکێکەدا بەکارهێنەری س یەکێک دەبێت لە ٥ براوەکە و مۆبایلێک وەردەگرێت، بەکارهێنەری ص لەبەرئەوەی دەنگی پێویستی نەهێناوە یەکێک نییە لە ٥ براوەکە، بەڵام لەبەرئەوەی لە پێشبڕکێکەدا بەکارهێنەری ص دەنگی داوە بە بەکارهێنەری س و بەکارهێنەری س ـیش براوەیە، کەواتە بەکارهێنەری ص ـیش مۆبایلێک وەردەگرێت.
چۆن دەستپێبکەم؟
١. کرتە لەم بەستەرە بکە کە پەڕەی نۆکیایە لە فەیسبووک. پاشان کرتە لە Find Out More بکە وەک وێنەکە:
٢. پاشان کرتە لە I have read the terms & conditions بکە و دواتر کرتە لە دوگمەی Participate بکە.
٣. دواتر ئەم پەڕەیە دەکرێتەوە کە داوای Permission ئەکات. کرتە لە دوگمەی Allow بکە.
٤. لێرەش ئیمەیلەکەت بنووسە و کرتە لە Send بکە.
٥. پاشان ئەم پەڕەیە دەکرێتەوە کە پلە و دەنگەکانی تیادایە.
وەک نووسراوە؛ ٥٦٢ پلەی بەکارهێنەرەکەیە و تا کاتی وێنەگرتنەکە هیچ دەنگێک نەدراوە. پێویستە بگەیتە ژمارە ٥ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.
کرتە لە Invite your friends بکە بۆ بانگهێشتکردنی هاوڕێیانت و بەرزکردنەوەی پلەی خۆت.
٦. لە کۆتاییشدا کرتە لەم بەستەرە بکە و دەنگێک بۆ ئێمە تۆمار بکە بە کرتە کردن لە دوگمەی Vote. بۆ ئەوەی ئەگەر تۆ بۆت دەرنەچوو، ئێمە بۆمان دەرچوو، بەهۆیەوە ببیتە یەکێک لەو ٢٠ دەنگدەرەی کە ئەوانیش هەمان خەڵات وەردەگرن ؛)
تێبینی: بەستەری تایبەت بە خۆت لە خوارەوە بنووسە تا لەنێو هاوڕێیاندا دەنگەکان بگۆڕنەوە و پلەی خۆتان بەرز بکەنەوە!










بەڵام ئەمە بۆ ناوەوەی کوردستان ئەستەمە، دوای ئەوەش ئەگەر کوردێک بردیەوە مۆبایلەکە چۆن بەدەست ئەهێنیت