ماڵەوە > ئایتی بە گشتی, مۆبایل > کۆدی QR چییە؟

کۆدی QR چییە؟

QR Code بریتییە لە کۆدێکی سادەی دوو-دووری (2D) کە زانیاری یان نووسراوێکی کورتی تیادا دەنووسرێت، وەک: کورتەنامە، بەستەر، ژمارەی تەلەفۆن، دەق. QR کورتکراوەی Quick Response ـە، لە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن کۆمپانیایەکی ژاپۆنییەوە دروست کراوە. ئەتوانیت بەهۆی کامێرای مۆبایلەکەتەوە وێنەی کۆدەکە بگریت و ناوەڕۆکەکەی بخوێنیتەوە.

کۆدی QRبە پێچەوانەی باڕکۆدەوە کە زانیارییەکان تەنها بەشێوەیەکی ستوونی پاشەکەوت دەکرێت، QR بە ستوونی و ئاسۆیی زانیاری تیادایە، لەگەڵ ئەوەشدا خانە سپییەکانیش بەشێکن لە کۆدەکە. بۆیە توانای هەگرتنی دەقێکی زیاتری هەیە وەک لە باڕکۆد.

ئەمڕۆ هەندێک لە کۆمپانیاکان بەتایبەت لە ژاپۆن، QR لە کاڵا و بەرهەمەکانیاندا بەکاردەهێنن یان لە Business Cardـەکاندا بەکاردەهێنرێن بۆ هەڵگرتنی زانیاریی پەیوەندیکردن تا بە ئەسانی بتوانیت زانیارییەکان لە مۆبایلەکەتدا پاشەکەوت بکەیت بەبێ ئەوەی پێویست بکات هەموو ئەو زنیارییانە بنووسیتەوە.

ئەتوانیت کۆدی QRەکە بخەیتە نێو Business Cardەکەتەوە. وەک ئەم نموونەیەی خوارەوە.

کارتی بازرگانی

خوێندنەوەی کۆدی QR

زۆرینەی مۆبایلەکانی ئەمڕۆ و هەموو مۆبایلە هۆشمەندەکان کە کامێرایان تیادایە ئەتوانن کۆدی QR بخوێننەوە بە داگرتنی پڕۆگرامێکی خوێندنەوەی QR.

خوێندنەوەی کۆدی QR لەسەر مۆبایلی Nokia 5530 XpressMusic

خوێندنەوەی کۆدی QR لەسەر مۆبایلی Nokia 5530 XpressMusic

بەپێی سیستەمی کارگێڕیی مۆبایلەکەت یەکێک لەم پڕۆگرامانە دابگرە (هەوڵ بە لەڕێی بێتەل/وایەرلێسەوە دایبگریت، ئەگەر نا، لەوانەیە مۆبایلەکەت یەکەی لێ بڕوات):

١. نۆکیا/ سیمبیان: بۆ سیستەمی سیمبیان، چەند پڕۆگرامێکی خۆڕا هەن لە OviStore. پڕۆگرامی Neoreader پڕۆگرامێکی زۆر باشە بۆ سیمبیانی نەوەی پێنجەم (Symbian S60 5th). ئەتوانیت لە نۆکیاکەتەوە لەڕێی OviStoreـەوە دایبگریت.

ئەگەر OviStoreـت نییە، لەسەر مۆبایلەکەتەوە بڕۆ بۆ store.ovi.com تا دایبگریت.

٢. ئەندرۆید: ShopSavvy یەکێکە لەو پڕۆگرامانەی بۆ کۆدی QR دەخوێنێتەوە لەسەر ئەندرۆید. لە مۆبایلە ئەندرۆیدەکەتدا Android Market بکەرەوە و بەدوای ShopSavvyدا بگەڕێ بۆ داگرتنی. پڕۆگرامی تریش هەیە بۆ ئەندرۆید، لەوانە Barcode Scanner.

٣. ئایفۆن/ iOS: بۆ ئایفۆن، QR Reader for iPhone یان QRCode دابگرە. هەردووکیان پڕۆگرامی خۆڕان.

پیشاندانی ناوەڕۆکی کۆدی QR

پیشاندانی ناوەڕۆکی کۆدی QR

دروستکردنی کۆدی QR

لە بەستەری Kaywa زانیارییەکان بنووسە و کۆدەکە دروست بکە.

هاوپۆلەکانئایتی بە گشتی, مۆبایل تاگەکان,

حەزت لەم بابەتەیە؟

گەر حەزت لەم بابەتەیە، لە خوارەوە بەهۆی Google Buzz, Twitter یان Facebookەوە بە هاوڕێیانتی بناسێنە!

Share Buzz
  1. هیج لێدوانیک نییە ئێستا
  1. No trackbacks yet.