ماڵەوە > مۆبایل > ڕاگەیاندنی نەوەی چوارەمی iPod Touch

ڕاگەیاندنی نەوەی چوارەمی iPod Touch

دوێنێ کۆمپانیای ئەپڵ نەوەی چوارەمی iPod Touchی ڕاگەیاند. iPod Touch بریتییە لە ئایفۆنێک بەڵام بەبێ بوونی توانای ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و بەبێ گرێبەست. جگە لەوە  هەمان توانای ئایفۆنی هەیە.

نەوەی چوارەمی ئایپۆد تەچ لەگەڵ هەندێک تایبەتمەندی نوێ دێت لەوانە بوونی کامێرا لە ڕووی پێشەورە بۆ سوود وەرگرتن لە خزمەتگوزاری FaceTime کە بریتیە لە گفتوگۆکردن بە ڤیدیۆوە، هەروەها Retina Display کە لە iPhone 4 دا پێشکەشکرا، پرۆسێسەری A4، توانای وێنەگرتنی HD، و بوونی Game Center بۆ یاریکردنی دوو کەسی یان زیاتر بەهۆی ئینتەرنێتەوە. هەروەها تەنکترێکیشە له ‌ وەشانی سێیەمی iPod Touch.

FaceTime لەسەر نەوەی چوارەمی ئایپۆد تەچ

FaceTime لەسەر نەوەی چوارەمی ئایپۆد تەچ

ئەم نەوەیەی ئایپۆد تەچ بە سێ قەبارەی جیاوازی بیرگە دێت، ئەوانیش 8GB, 32GB, 64GB کە بە نرخەکانی $399 ,$299 ,$229ن بە پێی قەبارەی بیرگەکەی.
دەتوانیت لە ئێستەوە iPod Touch داوا بکەیت، هەفتەی داهاتوو دەگات بە دەستت لە وڵاتی ئەمەریکا. iPod Touch 4 بە وەشاندنی نوێی iOS 4.1 دێت کە تا ئەم ساتە جەیڵبرەیک نەکراوە.

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, , ,

حەزت لەم بابەتەیە؟

گەر حەزت لەم بابەتەیە، لە خوارەوە بەهۆی Google Buzz, Twitter یان Facebookەوە بە هاوڕێیانتی بناسێنە!

Share
  1. هیج لێدوانیک نییە ئێستا
  1. No trackbacks yet.