ڕێبەر کویک گۆڕانکاری بە گۆران نێت و سێڵ نێت ئەکات
ڕێبەر کویک خزمەتگوزارییەکی کۆمپانیای نەورۆز تێلەکۆمە بۆ دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێت کە لە ئێستادا هەموو شارەکانی باشووری کوردستان دەگرێتەوە. ئەم خزمەتگوزارییە بۆ شاری سلێمانی نوێیە و چەند هەفتەیەکی کەمە کەوتۆتە کار. لەبەر هەڵگرتەنیی، نرخ، و خێرایی ڕێبەر کویک پێشوازییەکی زۆری لێ کرا و ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووی هەیە لەم شارە.
ڕێبەر کویک مۆدێمێکی USB بەکاردەهێنێت کە زۆر هەڵگرتەنییە و هەندێک لە هاوڵاتیان بۆ هەموو شوێنێک لە گیرفانیاندایە. لە هەمان کاتدا خێراییەکی باشی ناجێگیری هەیە کە لە هەموو هێڵەکانی ناو شاری سلێمانی باشترە.
بەپێی چەند دەنگۆیەک ئێستا ڕێبەر کویک زیاد لە ٧٠٠٠ بەشداربووی هەیە لە سلێمانی، لە کاتێکدا مانگی تەمموزی ئەم ساڵ کارمەندێکی گۆران نێت پێی وتم کە ١٦٠٠٠ بەشداربوویان هەیە. واتە ڕێبەر کویک لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا نیوەی ئەو بەشداربووانەی کۆ کردەوە کە گۆران نێت لەماوەی ٦ ساڵی تەمەنیدا کۆی کردۆتەوە.
ڕێبەر کویک بەهۆی هەرزانی و خێرایی و مۆدێمەکەیەوە توانی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی کۆمپانیاکانی تر بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و تەنانەت هەردوو کۆمپانیای گۆران نێت و سێڵ نێتی ناچار کرد کە بە خزمەتگوزارییەکانیاندا بچنەوە و هێڵەکانیان هەرزانتر بکەن. گۆران نێت سەرەڕای نرخ داشکاندنی بەشداربوون و مانگانە، خێرایی هەموو هێڵەکانی کردووە بە دوو ئەوەندە. سێڵ نێتیش کە وەک گەڵای پایز بەکارهێنەری لێ دەوەری بەهەمان شێوە نرخی مانگانەی داشکاندووە و Bandwithی بێ‌سنوور کردووە.
ئایا پێت وایە کۆمپانیاکانی تر ڕۆژیان ژمێردراوە، ئەگەر گۆڕانکاری نەکەن؟





من گۆران نێت بەباشتر ئەزانم، ڕێبەر کویک لەکاتی باران باریندا هەیە و نییە
ئةكةر ريبةر كويك هيلةكةى هةنديك خيراتر بكات لة ئيستا ئةوا بشتى سةرجةم كؤمبانياكانى كوردستان بؤ ئينتةر نيت دةشكينيت زؤر زؤر زياتر بةبيش دةكةويت.
هه‌ر گۆران نێت باشتره خۆم ڕێبه‌رم به‌کارهێنا وه‌ڵڵایی زۆر خاوه
ئەگەر تەماشای زانیاریەکانی گۆران نێت و ip کەیان بکەیت هەر لە نەورۆز ـەوە وەریان گرتووە ئەوانیش ، دوای ئەوە من نازانم کوا خێراییەکی وا زیاد نەبووە بۆ گۆران نێت کەشایەنی ئەو ڕێکلامە بەێت کە بۆی ئەکەن لای من بەس بۆ یوتیوب تۆزیک باش بووە ئەویش کە ڤیدیۆیەک دا ئەگرم نەک لەکاتی لایڤ پلەی ، لێرەوە زۆر سوپاس بۆ ڕێبەر کویک چونکە ئەوان نەبوونایە ئەم کۆمپانیایانە بەردەوام ئەبوون ….
من ئێستا لەگەڵ گۆران نێت مورتاحم. دەوروبەری ٥٥ کیلۆبایت دائەبەزێت، بەڵام کەمێک لەمەوبەر ٥ – ١٠ کیلۆبایت بوو. لەدوای ئەو گۆڕانکارییەوە ڕۆژێک خێرایە و ڕۆژێک لە پێشوو خراپترە. وا دیارە زەختیان زۆر لەسەرە :)
کاک ئارا مانگانە 40 هەزار ئەدەیت ؟
بەڵێ.
من ماوەیەک هێڵی کۆڕکم هەبوو بەڕاستی بەدەستیەوە بێزار ببوم ئێستا گۆران نێتم هەیە بەڕاستی زۆر بەدڵمە :D
kak ara aea zaneuta xeraey rebar agata zeatr la 200 k b la chrkaeakda
ka gian awa aesta tazaya balm rastew bwet hech kam lam shtan bashnea garna balm bshtr lahech mn pem wabet pare zo zor war agrn la wlatan entarnet zor harzana xzmat gwzare zortrsha
به‌ڕاستی من ڕێبه‌رم به‌دڵه یاخوا له‌جیاتی یه‌ك ڕێبه‌ر ده ڕێبه‌ری تر ده‌ركه‌وێت
ئه‌گه‌ر فانۆس ڕاست بكات ئه‌وه دڵنیام كه له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌نده‌ی تر كۆمپانیاكان ئه‌كه‌ونه خۆیان
esta reber 200 kb la chrkayakda zor xeraya bashtrena
سلاو من خه‌تی سێڵ نێتم هه‌یه به‌س په‌یوه‌ندیم پێوه کردن ووتیان بۆ هه‌موو به‌ژداربوان نیه ئه‌و کردن به بێسنووره،تکایه ئه‌گه‌ر زانیاری زیاترتان هه‌یه بڵاوی بکه‌نه‌وه
له‌گه‌ڵ ڕێزدا….
به خوای برایان من دانیشتوی هه‌ولێرم برایه‌كه‌م رێبه‌ر كویكی كڕی به‌ڵام زۆر خاو بوو بۆیه به زه‌ره‌ر فرۆشتیه‌وه نازانم بۆچی ڕیبه‌ر كویك ئه‌و هه‌ڵایه‌ی په‌یا كردیه له سلێمانی من هێڵی ئینته‌رنێتی مۆبایلی مۆبیتیل 3g به كارده‌هێنم به رای من له هه‌موو هێڵه‌كان هه‌رزانتره مانگانه 30 دولار سێ سه‌عات و بیست ده‌قه قسه كردن بۆ هه‌موو هێڵه‌كانی ناو عیراق 100 كورته نامه خێرای داونلۆد كردنی 15 كیلۆبایته له چركه‌یه‌ك دا
@رۆژگار
ئێستا ڕێبەر لێرەش وای لێ هاتووە. تەنها چەند هەفتەیەکی سەرەتای بوو بەو شێوەیە خێرا بوو.
@ئارا
به‌ڵێ وایه ئه‌مه جۆرێكه له فێڵ كردن له به‌كارهێنه‌ر له سه‌ره‌تا كۆمپانیاكانی ئینه‌رنێت خێرایی هێڵه‌كانیان به هێز ده‌كه‌ن تاوه‌كو بڕێكی زۆر له هێڵه‌كانیان بفرۆشن كاتێك ژماره‌یه‌كی زۆر له هێڵه‌كانیان فرۆشت ئه‌وجا له دوایی خێرایی هێڵه‌كه خاو ده‌كه‌نه‌وه به تایبه‌تی له شاری هه‌ولێر هه‌موو كۆمپانیاكانی ئینته‌نیت ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌یان گرتۆته به‌ر وه زانیاریم هه‌یه برپرسی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی گه‌وره ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنیت له هه‌ولێرو دهۆك زۆربه‌ی خاوه‌نداریه‌تی پشكه‌كان هی ئه‌وه به رێبه‌ر كویكه‌وه كه‌واته هیچ جۆره پێشبركییه‌ك له نێوان كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت نیه له كوردستان
Slawtan lebet awa Brusknet bo yakam jar system i wimax i henaya slemani 4G esta hamwan atwann la slemanyda bakri benn be kesha awa ty ram keshawa zor zor bekesham brwa bkan xerayakay dyari krwawa awanya kam u zyad bka aw bandwidtha ka dawat krdwa wak xoy bot det be kesha !!!
datanxo6 bet AKARGROUP
wala goran net la shawana zor xawa labar awae hande plak dakwzhe nnawa
wabrwat har gangau chand amerki entrnet la malawa kalaka dakat
وه لا بابه ريبه ر به س خه ت نيه ….. ئهوة كوا خه ته باشه قه ينا ريبه ره كه هيج به س توخوا ئه‌وه فةرمانبه رن دايان ناون يان حوشتر قه سه م به خوا سويند به خوا هيجيان شه هاده يان نيه