ماڵەوە > مۆبایل > سامسۆنگ سلەیتێک بە ناوی Galaxy Tab بڵاو دەکاتەوە

سامسۆنگ سلەیتێک بە ناوی Galaxy Tab بڵاو دەکاتەوە

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هەندێک زانیاری و وێنە لەسەر سلەیتەکەی سامۆسۆنگ دزەی کردبوو. ئەمڕۆش سامسۆنگ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەرلین بە فەرمی ئەو سلەیتەی ناساند و تایبەتمەندییەکانی بڵاوکردەوە.

سلەیتی سامسۆنگ گالاکسی تاب

ئەم سلەیتەی سامسۆنگ شاشەکەی ٧ ئینچە بە دوورییەکانی ١٠٢٤ x ٦٠٠ خاڵ و  سیستەمی کارگێڕی ئەندۆرید ٢.٢ (فرۆیۆ)ی لەسەرە. پڕۆسێسەرەکەی ١ گێگاهێرتزە و ڕامی ٥١٢ مێگابایتە. بیرگە (مێمۆری)ی ناوخۆیی ١٦ یان ٣٢ گێگابایتە لەگەڵ ئەوەی شوێنی تێکردنی microSDی هەیە بۆ زیادکردنی بیرگە. دوو کامێرای هەیە؛ کامێرایەکی ٣ مێگاپیکسڵی کە فلاشێکی LEDی لەگەڵدایە و توانای تۆمارکردنی گرتەی هەیە بە کوالیتی HD لەگەڵ کامێرایەکی ١.٣ مێگاپیکسڵی لە ڕووی پێشەوەی سلەیتەکە. توانای لێدانی گرتەی DivX, Xvid, MPEG4, H.264, H.263ی هەیە.  هەروەها لەگەڵ خزمەتگوزاری 3G و Wi-Fi و بلوتووسی وەشانی ٣.

قەبارەی سلەیتەکە ١٩٠ x ١٢٠ x ١٢ میلیمەترە و کێشی ٣٨٠ گرامە.

Samsung Galaxy Tabگالاکسی تاب بەم شێوەیە دەبێتە ڕکابەرێکی سەختی ئایپاد و لە زۆر ڕووەوە لە ئایپد باشترە. وەک لەوەی کە نوێترین سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، بوونی دوو کامێرا، لەکاتێکدا ئایپاد هیچ کامێرایەکی تیادا نییە، توانای وەرگرتنی microSD و لێدانی گرتەی Xvid و DivX.

هێشتا هیچ نرخێکی بۆ دیاری نەکراوە و وا بڕیارە لە مانگەکانی ئەیلوول و تشرینی یەکەمدا بکەوێتە بازارەوە.

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, ,

حەزت لەم بابەتەیە؟

گەر حەزت لەم بابەتەیە، لە خوارەوە بەهۆی Google Buzz, Twitter یان Facebookەوە بە هاوڕێیانتی بناسێنە!

Share Buzz
  1. هیج لێدوانیک نییە ئێستا
  1. No trackbacks yet.