ماڵەوە > مۆبایل > سامسۆنگ مۆبایلێک و تابلێتێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

سامسۆنگ مۆبایلێک و تابلێتێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ کە خاوەن گەورەتین شاشەیە لە ئاستی مۆبیلەکاندا لەگەڵ تابلتێکی نوێ بە شاشەی ٧.٧ ئینچ بڵاو دەکاتەوە کە هەردووکیان شاشەیەکی Super AMOLED Plus ـیان هەیە بە دوورییەکانی ١٢٨٠ x ٨٠٠.

مۆبایلەکەی سامسۆنگ ناوی Galaxy Note ـە و تابلێتەکەش بەناوی Galaxy TAb 7.7 ـە. هەردووکیان پرۆسێسەرێکی دوانی (dual-core) ـی ١.٤ گێگاهێرتزیان هەیە لەگەڵ ڕامی ١ گێگابایت. باتری Galaxy Note ٢٥٠٠ mAh ـە، شاشەکەی ٥.٣ ئینچە بەمەش خاوەنی گەورەترین باتری و شاشەیە لەنێو مۆبایلەکاندا. کامێراکەی ٨ مێگاپیکسڵە و ئەستوورییەکەی ٩.٦٥ میلیمەترە. وەشانی ئەندرۆید ٢.٣ Gingerbreadی لەسەرە. لەگەڵ هەندێ لە تایبەتمەندییەکانی تری وەکو بلوتووس ٣. USB 2.0. Wi-Fi b/g/n.  بیرگەی ٢ گێگابایت. NFC. Stylus.

Samsung Galaxy Note

Galaxy tab 7.7 کامێراکەی ٣ مێگاپیکسڵە. باترییەکەی ٥١٠٠ mAh ـە. ئەستووری ئەم تابلێتە ٧.٨٩ میلیمەترە بەمەش دەبێتە تەنکترین تابلێت، تەنانەت لە Galaxy Tab 10.1یش ترنکتر. شاشەی ئەم ئامێرە ٧.٧ ئینچە و وەشانی ئەندرۆید ٣.٢ی لەسەرە و کێشیشی تەنها ٣٣٥ گرامە.

Samsung Galaxy Tab 7.7

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, ,

حەزت لەم بابەتەیە؟

گەر حەزت لەم بابەتەیە، لە خوارەوە بەهۆی Google Buzz, Twitter یان Facebookەوە بە هاوڕێیانتی بناسێنە!

Share Buzz
  1. ئه‌یلول 2nd, 2011 لە 19:41 | #1

    پێم وابێـ مۆبایلەکە ئاسان نییە بۆ بەکارهێنان بەهۆى قەبارەیەکەیەوە ، تابلێتەکە شتێکى جوانە ، نرخى لەسەر دانراوە ؟

  2. ئه‌یلول 2nd, 2011 لە 20:10 | #2

    @Bahzad A. Kaka
    نرخ و ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە دیاری نەکراوە تا ئێستا.
    وایە مۆبایلەکە زۆر گەورەیە ١٤٦ میلیمەتر درێژە. ٨٣ پانە. مەگەر جانتایەک بگرین بە شانمانەوە :)

  3. ئه‌یلول 2nd, 2011 لە 22:25 | #3

    موهیمیەکەی ئەم Note ـە لەوەیە کۆکەرەوەیەکی تابڵیت و دەستی و وەرەقە و قەڵەمە .

    بژین.

  4. aras
    ئه‌یلول 6th, 2011 لە 16:32 | #4

    دەستخۆش ئارا، مۆدێلی کۆنترم هەیە، شتێکی جوان دیارە، پیاو ئەبزوێنێ کە بچێ بیکڕێت.

  1. No trackbacks yet.