ئەرشیف

بابەت تاگی بۆکراوە ‘ئەندرۆید’

مایکرۆسۆفت ١٥ دۆلار وەردەگرێت بۆ هەر مۆبایلێکی سامسۆنگ بە سیستەمی ئەندرۆید

ئه‌یلول 29th, 2011 2 لێدوان

بەبیانوی ئەوەی گووگڵ لە سیستەمی کارگێڕیی ئەندرۆیددا چەند داهێنراو (patent)ێکی مایکرۆسۆفتی بەبێ مۆڵەت بەکارهێناوە، مایکرۆسۆفت گرێبەستێک لەگەڵ سامسۆنگ دەبەستێک کە بۆ هەر مۆبایلێک کە سامسۆنگ بە سیستەمی ئەندرۆید دروستی دەکات، بڕی ١٥ دۆلار بدات بە مایکرۆسۆفت.

درێژەی بابەت …

سامسۆنگ مۆبایلێک و تابلێتێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

ئه‌یلول 2nd, 2011 4 لێدوان

سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ کە خاوەن گەورەتین شاشەیە لە ئاستی مۆبیلەکاندا لەگەڵ تابلتێکی نوێ بە شاشەی ٧.٧ ئینچ بڵاو دەکاتەوە کە هەردووکیان شاشەیەکی Super AMOLED Plus ـیان هەیە بە دوورییەکانی ١٢٨٠ x ٨٠٠.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, ,

گووگڵ مۆتۆرۆلای کڕی

بە بڕی ١٢.٥ بلیۆن دۆلار، گووگڵ بەشی مۆبایلی کۆماپانیای مۆتۆرۆلای کڕی. مەبەستی سەرەکیش لەم کڕینە ئەوەیە کە گووگڵ دەربازبێت لە کێشەی patent ـەکان کە تا ئێستا چەندین جار دراون بە دادگا بە بیانووی ئەوەی ئەندرۆید یان کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل بە ئەندرۆید (سامسۆنگ، HTC) داهێنراوی یەکێک لە کۆمپانیاکانییان بەکارهێناوە بەبێ مۆڵەت.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, ,

مایکرۆسۆفت، نۆکیا، سۆنی ئیریکسۆن و HTC داوای هەڵوەشاندنەوەی ناوی بازرگانیی App Storeی ئەپڵ دەکەن

هەر چوار کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، نۆکیا، سۆنی ئیریکسۆن و HTC داوای هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتیی ناوی بازرگانیی App Store لە ‘ئۆفیسی ناوی بازرگانیی یەکێتی ئەورووپا’ دەکەن کە لەلایەن ئەپڵەوە تۆمارکراوە.

درێژەی بابەت …

Google I/O و بەرهەمە نوێیەکانی گووگڵ

ئایار 11th, 2011 3 لێدوان

Google I/O کۆنفرانسێکی ساڵانەی گووگڵە بۆ پەرەپێدەران کە تیایدا هەنێ بەرهەم و تایبەتمەندی نوێی بەرهەمەکانی گووگڵ دەخرێنە ڕوو. دوێنێ ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی Google I/Oی ئەمساڵ بەڕێوەچوو کە چەند گۆڕانکارییەک خرانە ڕوو. لە درێژەی بابەت زیاتر بخوێنەوە.

درێژەی بابەت …