ئەرشیف

بابەت تاگی بۆکراوە ‘ئەپڵ’

ئایفۆنی نوێ، ئایفۆن ٤س/iPhone 4S ڕاگەیەندرا!

تشرینی یه‌كه‌م 5th, 2011 2 لێدوان

دوێنێ ئێوارە، کاتژمێر ٦:٠٠ ئەپڵ لە کۆنفڕانسێکدا ئایفۆن ٤س/iPhone 4Sی ڕاگەیاند لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاریی نوێ لە نەرمەواڵەکانی iOS ـدا. کرتە لە درێژەی بابەت بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, , ,

فرۆشی Samsung Galaxy TAb 10.1 لە ئەورووپا ڕادەگیردرێت!

Samsung Galaxy Tab 10.1 ئەو تابلێت/تاتەپێژمێرەی کە بە ڕکابەرێکی سەرەکی iPad 2 دادەنرێت لەلایەن دادگایەکی ئەڵمانییەوە بڕیاری ڕاگرتنی فرۆشی دەدرێت لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, , ,

مایکرۆسۆفت، نۆکیا، سۆنی ئیریکسۆن و HTC داوای هەڵوەشاندنەوەی ناوی بازرگانیی App Storeی ئەپڵ دەکەن

هەر چوار کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، نۆکیا، سۆنی ئیریکسۆن و HTC داوای هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتیی ناوی بازرگانیی App Store لە ‘ئۆفیسی ناوی بازرگانیی یەکێتی ئەورووپا’ دەکەن کە لەلایەن ئەپڵەوە تۆمارکراوە.

درێژەی بابەت …

ئایپادی ٢ ڕاگەیەندرا!

کەمێک پێش ئێستا کاتژمێر ٩:٠٠ بە کاتی کوردستان لە ئەپڵ وەشانی دووەمی ئایپادی ڕاگەیاند. ئەم ئایپادە نوێیە دوو هێندە خێراترە لە ئایپادی پێشوو. هەروەها تەنکترە و دوو کامێرای پێشەوە و پاشەوەی لەگەڵدایە. بەهەردوو ڕەنگی ڕەش و سپی بڵاو دەکرێتەوە.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانئایتی بە گشتی, مۆبایل تاگەکان, ,

ڕاگەیاندنی نەوەی چوارەمی iPod Touch

ئه‌یلول 2nd, 2010 هیج لێدوانێک نییە

دوێنێ کۆمپانیای ئەپڵ نەوەی چوارەمی iPod Touchی ڕاگەیاند. iPod Touch بریتییە لە ئایفۆنێک بەڵام بەبێ بوونی توانای ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و بەبێ گرێبەست. جگە لەوە  هەمان توانای ئایفۆنی هەیە.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان, , ,

Jailbreak / جەیڵبرەیک چییە؟

Jailbreak ئەو پرۆسەیەیە کە ڕێ بە بەکارهێنەرانی iPhone, iPod Touch, iPad دەدات ئەو پرۆگرامانە بەکاربهێنن کە لە لایەن Apple ڕێگەپێنەدراون، ئەمەش لە ڕێگەی کردنەوە unlockی سیستەمە کارگێڕییەکەی و ڕێگەدان بە بەکارهێنەر بۆ دەستکاریکردنی ڕووت فایلەکان. پاش جەیڵبرەیک، دەتوانیت زۆر لە زیادکراوەکان یان ڕووکار دابمەزرێنیت کە لە App Storeدا نین لە ڕێگەی هەندێ پرۆگرامی تری وەک Cydia, Icy, Rock. پاش جەیڵبرەیکش هەر دەتوانیت App Store, iTunes بەکاربهێنیت.

درێژەی بابەت …

ئەپڵ: کیفێکی لاستیکی بەخۆڕایی بۆ هەموو کەسێک

ته‌مموز 17th, 2010 هیج لێدوانێک نییە

دوێنێ ئەپڵ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی سازدا سەبارەت بە کێشەی وەرگری هەستەوەری iPhone4. ئەپڵ ئاماژەی بەوە دا کە کێشەکە لەلایەن کۆمەڵێک ڕاگەیاندنەوە گەورە کراوە، ڕێژەی کەمتر لە %٠.٥٥ی بەکارهێنەرانی iPhone 4 سکاڵای کێشەکەیان کردووە. هەروەها ڕێژەی گەڕاندنەوەی ئایفۆن ٤ زۆر کەمە و داخستنەوەی پەیوەندیی تەلەفۆنی بەهۆی کێشەی هەستەوەرەوە کەمترە لەوەی iPhone 3GS

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان,

چیتر ئامۆژگاری ناکرێیت iPhone 4 بکڕیت

ته‌مموز 13th, 2010 7 لێدوان

Consumer Reports ماڵپەڕێک و گۆڤارێکی ئەمریکییە، بابەتی پیاچوونەوە (review) و زانیاری و بەراوردی بەرهەمە نوێیەکان ئەکات کە ئەکەونە بازاراوە. کاتی بڵاوبوونەوەی iPhone پیاداچوونەوەیان بۆ ئەو بەرهەمە کردووە، بە یەکێک لە باشترین مۆبایلەکان دانراوە و لە لیستی ئامۆژگاریکراوەکان دانراوە بۆ کڕین. بەڵام دوێنێ بابەتێکیان بڵاو کردووەتەوە، تیایدا باس لە کێشەی زەقی ئاریەڵەکەی (antenna) داکات و بە هۆکارێکی دادەنێت بۆ نەکڕینی iPhone4.

درێژەی بابەت …

هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکان,