بەبیانوی ئەوەی گووگڵ لە سیستەمی کارگێڕیی ئەندرۆیددا چەند داهێنراو (patent)ێکی مایکرۆسۆفتی بەبێ مۆڵەت بەکارهێناوە، مایکرۆسۆفت گرێبەستێک لەگەڵ سامسۆنگ دەبەستێک کە بۆ هەر مۆبایلێک کە سامسۆنگ بە سیستەمی ئەندرۆید دروستی دەکات، بڕی ١٥ دۆلار بدات بە مایکرۆسۆفت.
درێژەی بابەت …
هەر چوار کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، نۆکیا، سۆنی ئیریکسۆن و HTC داوای هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتیی ناوی بازرگانیی App Store لە ‘ئۆفیسی ناوی بازرگانیی یەکێتی ئەورووپا’ دەکەن کە لەلایەن ئەپڵەوە تۆمارکراوە.
درێژەی بابەت …
هاوپۆلەکانمۆبایل تاگەکانHTC, iOS, ئایفۆن, ئایپاد, ئەندرۆید, ئەپڵ, سۆنی ئیریکسۆن, سیمبیان, مایکرۆسۆفت, نۆکیا, نەرمەواڵە, گووگڵ
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی مایکرۆسۆفت و سکایپ، ئەمڕۆ مایکرۆسۆفت پڕۆگرامی پەیوەندیی دەنگ و گرتەیی سکایپی بە بڕی ٨.٥ بلیۆن دۆلار کڕیوە. بەم شێوەیەش سکایپ دەبێتە بەشێک لە مایکرۆسۆفت و Tony Batesـی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سکایپ دەبێتە سەرۆکی بەشی مایکرۆسۆفت سکایپ. سکایپیش تێهەڵکێشی بەرهەمەکانی Windows Phone، Xbox، و Kinect دەکات.
درێژەی بابەت …
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، ستێفانی ئیلۆپی بەڕێوەبەری نۆکیا و ستیڤ باڵمەڕی بەڕێوەبەری مایکرۆسۆفت هاوپەیمانییەکیان پێکەوە ڕاگەیاند کە نۆکیا Windows Phone 7ی مایکرۆسۆفت بەکاردەهێنێت لەسەر مۆبایلەکانی و مایکرۆسۆفتیش سوود لە چەند خزمەتگوزارییەکی نۆکیا وەردەگرێت.
درێژەی بابەت …