پێوەکراوی UploadProgress دابگرە بۆ بینینی خێرای و ڕێژەی بەڕێوەچوونی بارکردنەکان [فایەرفۆکس]
لە زۆرێک لە ماڵپەڕەکان کاتێک پەڕگەیەک بار ئەکەیت (Upload)، پێت پیشان نادات کە ڕێژەی چەند لە پەڕگەکە بار کراوە یان خێرایی بارکردنەکە چەندە. بۆ هێڵێکی هێواشی وەک هێڵەکانی کوردستانیش کە هەمیشە کاتێکی زۆر ئەخایەنێت بۆ داگرتن و بارکردن دوور نییە پەڕەکە دابخەیتەوە یان بارکردنەکە هەڵبوەشێنیتەوە لەبەر ئەوەی پێت وایە پڕۆسەکە شکستی هێناوە.
UploadProgress پێوەکراوێکی فایەرفۆکسە، کاتێک لە هەر ماڵپەڕێک پەڕگەیەک بار ئەکەیت، ڕێژەی بارکردن و خێرایی بارکردنەکەت پێ پیشان ئەدات. لەکاتی بارکردنی پەڕگە بۆ ئەوەی پەنجەرەی بەڕێوەچوونی بارکردنەکان ببینیت بچۆ بۆ:
Tools > Uploads
بەستەری داگرتن: https://addons.mozilla.org/en-US/firefox/addon/221510




